چاوەڕێ دەکرێت بەغدا سبەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بنێرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى عێراق لە وردبینى لیستى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان تەواو بووە، چاوەڕێ دەکرێت سبەى تەیف سامى واژۆ لەسەرناردنى (618) ملیار دینارەکە بۆ هەرێمى کوردستان بکات.

ئەمڕۆ شەممە (نۆى ئادار/2024) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق بۆ مانگی شوبات، رەزامەندیی داوە بۆ خەرجکردنی مووچەی هەموو مووچەخۆران، بەڵام بۆ مانگەکانی داهاتوو پێویستە هەردوو حکومەت رێکبکەون.

بەپێى زانیارییەکان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، تەنیا لیستی ناوی وەزارەتی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایش، ئەنجوومەنی ئاسایش و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، بەڵکو کۆى گشتى مووچەکانی ناردووە.

هاوکات چاوەڕێ دەکرێت سبەی وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

هەروەها بەپێى زانیارییەکان کارى وردبینیکردن لە لیستی مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق تەواو بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین