پاپاى ڤاتيكان: پێويستە ئۆكراينا بە بوێرانە ئاڵاى سپى لە دانوستاندنەكان بەرز بكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

پاپا فرەنسيس، پاپاى ڤاتيكان رايگەياند، پێويستە لەسەر ئۆكراينا لە دانوستاندانەكان بوێرانە ئاڵاى سپى بەرزبكاتەوە، هەروەها دەبێت بۆ كۆتاييهێنان بەو جەنگەى رووسيا ماوەى دوو ساڵە لە دژى دەشتى پێكردووە دەست بە دانوستاندن بكات.

ئەمڕۆ يەكشەممە (10/ئادار/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، پاپاى ڤاتيكان سەبارەت بەو كەسانەى دەڵێن، پێويستە ئۆكراينا خۆى رادەست بكات، چونكە نەيتوانى رێگە لە هێزەكانى رووسيا بگرێت لەبەر ئەوەى بەهێزترە، رايگەياند، پێم وايە بەهێزتر ئەو كەسەيە سەيرى بارودۆخەكە دەكات و بير لە خەڵكەكە دەكاتەوە و بەو پەڕى بوێريەوە ئاڵاى سپى بەرزدەكاتەوە دەست بەدانوستاندن دەكات.

سەبارەت بە چۆنيەتى دەستپێكردنى گفتوگۆكانيش پاپا پێى وايە پێويستە دانوستاندنەكانى كيێڤ و مۆسكۆ بە چاودێرى هێزە نێودەوڵەتييەكان بەڕێوە بچێت.

دەربارەى لێدوانەكانى پاپا، ماتيۆ بەرۆنى، گوتەبێژ بەناوى ڤاتيكان رايگەياند، بەكارهێنانى دەستەواژەى ئاڵى سپى ئاماژەيە بۆ راگرتنى كردەى توندوتيژى و ئاگربەست.

سەبارەت لە جەنگى حەماس و ئيسرائيل پاپا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هەرگيز دانوستاندن خۆ رادەستكردن نييە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین