ئەندامێکی سوپای پاسداران لە پیرۆ دەستگیردەکرێت ئێران

نوچەنێت:

وەزارەتی ناوخۆی پیرۆ دەستگیرکردنی ئەندامێکی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی راگەیاند، بە تۆمەتى پیلاندانان بۆ تیرۆرکردنى هاووڵاتییەکى ئیسرائیلى.

رۆژی شەممە (نۆى ئادار/2024) دویچەولە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی ناوخۆی پیرۆ دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی ئێرانی بە ناوی مەجید عەزیزی راگەیاند و دەڵێت "ئەندامی لقی دەرەوەی هیزی قودسی سوپای پاسدارانە. 

بە گوتەی پۆلیسی پیرۆ، عەزیزی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەگەڵ هاوڵاتییەکی ئەم وڵاتە دەستبەسەر کراون و تۆمەتبارن بە پلاندانان بۆ تیرۆرکردن هاوڵاتییەکی ئیسرائیلی لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی رێکخراوی هاوکارییە ئابوورییەکانی ئاسیا و ئەقیانووسیە، (ئپێک). ئەم کۆبوونەوەیە بڕیارە بەم نزیکانە لە شاری لیما، پایتەختی پیرۆ بەڕێوەبچێت.

بەپێی داتاکانی پۆلیس، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار دوای وەرگرتنی زانیاری لە دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی دیکە ئەنجام دراوە. گوتەبێژی پۆلیسی ئەو وڵاتە دەڵێت، "دەبووایە بەخێرایی هەنگاو بنێین، چونکە عەزیزی کە ژنێکی پیرۆیی هەیە و هاوکات رەگەزنامەی ئەم وڵاتەشی هەیە، بەنیازبوو بەم زووانە بگەڕێتەوە ئێران.

کۆماری ئیسلامی پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی ئەمریکای هەیە و تاران بەوە تۆمەتبار دەکرێت، کە لە ساڵی 1994 بۆ سەر ناوەندی جوولەکەکان لە پایتەختی ئەرجەنتین دەستی هەبووە. لەو تەقینەوەیەدا 85 کەس کوژران و نزیکەی 300 کەسیش بریندار بوون.

لە دەستپێکردنی شەڕی غەززە، دوژمنایەتی کۆماری ئێران لە دژی ئیسرائیل توندتر بووە و گرووپەکانی نزیک لە سوپای پاسداران لە ناوچەکە بۆ پشتیوانی لە حەماس، ئۆپەراسیۆنی جیاوازیان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجام داوە.

سەرچاوە: دویچەولە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین