فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق کوژرانی چەند تیرۆریستێکی ڕاگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دا لە ئەنبار و دیالە (10) چەکداری داعشمان کوشت.

ڕۆژی یەکشەممە (10/ئادار/2024) ماڵپەڕی شەفەق نیوز بڵاویکردەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاست و لە کاتی شوێنکەوتنی تیرۆریستان لە بیابانی دۆڵی تارتار تواندراوە چەند تیرۆریستێکی داعش بکوژن".

هەروەها لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بە کوژرانی ئەو چەند تیرۆرستە ژمارەی کوژراوانی تیرۆریستانی داعش لە (24) کاتژمێری ڕابردوو دا بەرز بووەوە بۆ (10) کوژرا و لە هەوڵەکانمان بۆ بە ئامانج گرتنی تیرۆریستان بەردەوام دەبین".

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ئاماژە بەوەدەکات، "هێزە ئاسمانییەکان هاوکاربوونە لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی تیرۆرستان و پاڵپشتیییەکان یارمەتیدەر و ئاسانکار بوون بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان".

ئەگەرچێ ئۆپەراسیۆنە جیاوازەکان لە عێراق دا بەردەوامن لە پێناو کۆتاییهێنان بە تیرۆریستانی داعش و بە ئامانج گرتنیان، بەڵام ئاشکرایە کە ئەوان هێشتا بوونیان هەیە لە عێراق و ماوە ماوە لە شوێنی جیاواز دا دەردەکەون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین