حزبوڵاى لوبنانى بە مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل عێراق ناوچەکە و جیهان
حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەندامانمان و بە ئامانج گرتنمان دەیان موشەکمان ئاراستەى باکوری ئیسرائیل کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە (10/ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، حزبوڵا ڕایگەیاند "دەیان موشەکی جۆری کاتیوشای هەڵداوە بۆ سەر گوندێکی ئیسرائیلی کە هەشت کیلۆمەتر لە سنورەوە دوورە، سوپای ئیسرائیلیش هێرشەکەی پشتڕاست کردووەتەوە".

هەروەها هێزەکانی حزبوڵا جەختیان لەوە کردووەتەوە "وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گوندەکانی باشوور و ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی و بە ئامانج گرتنی ئەندامانمان ئەو هێرشەمان ئەنجام داوە".

هێزەکانی حزبوڵا بەردەوام ئەوە دووپات دەکەنەوە کە تەنها بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بەو وێرانکارییانەی ئیسرائیل لە فەڵەستین ئەنجامی دەدات هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل دەوەستێنین.

دوێنی شەممە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر لوبنان و بووە هۆی کوژرانی پێنج کەس لە باشوری لوبنان کە سیانیان ئەندامی حزبوڵا بوون. لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و حەماسەوە لایەنی کەم (312) کەس لە لوبنان کوژراون زۆربەیان چەکداری حیزبوڵا بوون، بەڵام (53) هاووڵاتی سڤیلیشی لە نێو دا بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین