سەرۆکى ئەمەریکا پیرۆزبایى لە مسوڵمانان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا بە بۆنەى هاتنى مانگى رەمەزان راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، تێیدا پیرۆبایى لە مسوڵمانانى ئەمەریکا و جیهان دەکات هاوسۆزیى خۆى بۆ گەلى غەزە دەربڕى بەڵێنیشى داوە هاوکارى مرۆییان بۆ رەوانە بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (11/ئادار/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، سەرۆکى ئەمەریکا بەڵێنى دا هەوڵەکانى بۆ گەیاندنى هاوکارییەکان بە رێگەى ئاسمانى و وشکانى و دەریایى بۆ خەڵکى غەزە بەردەوام بێت.

لە راگەیێندراوەکە بایدن بە ناوخۆى و جێلى خێزانى دەڵێت، "گەرمەترین پیرۆزبایى لە مسوڵمانان دەکەین، دوعا بۆ هەموو مسوڵمانان دەکەین لە هەموو وڵاتانى جیهان. رەمەزانى ئەم ساڵ لە چرکەساتێکى هەستیار دێت، جەنگى غەزە بۆتە هۆى کارەساتێکى مەترسیدار بۆ گەلیى فەڵەستینى، زیاتر لە (30) هاووڵاتى فەڵەستینى کوژراون، زۆربەیان  منداڵ و خەڵکى سڤیلن."

بایدن ئاماژە بەوەش دەکات، لەم رۆژانە مسوڵمانان لە جیهان لەسەر سفرەى خواردن کۆدەبنەوە ناخۆشییەکانى گەلى فەڵەستین لە بیرى زۆربەیانە، هەر ئەو ناخۆشیەشە لە بیرى من.

دەبارەى هەوڵەکانیش بۆ گەیاندنى هاوکارییەکان سەرۆکى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، فەرمانم بە هێزە سەربازییەکان کردووە، بەخێرایى بەندەرێکى کاتى لە کەناراوەکانى غەزە درووست بکەن بۆ ئەوەى هاوکارییەکى زۆر بە خەڵک بگات، ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانمان بەردەوام دەبین لە رەوانەکردنى هاوکارى بە رێگەى ئاسمانى.هەروەک لەگەڵ ئیسرائیل کاردەکەین بۆ فراوانکردنى گەیاندنى هاوکارییەکان بە رێگەى وشکانى، سووریشین لەسەر ئاسانکارى زیاتر بۆ کردنەوە و رێگە و دەروازەکان و گەیاندنى هاوکارى بۆ خەڵێکى زیاتر.

جۆ بایدن لە بەشێکى دیکەى قسەکانى باسى لەو شەپۆلە توندوتیژیەى بەهۆى جەنگى غەزە سەرى هەڵداوە، دەشڵێت، هەرگیز رق لە ئیسلام لە ئەمەریکا جێگەى نابێتەوە، چونکە دەوڵەتێکە لەسەر بنەماى ئازادى پەستشت دامەزراوە، لەسەر بەشدارى کۆچەرییەکان لەوانەش مسوڵمانان دامەزراوە.

دەربارەى هەوڵەکانیش، گوتى، حکومەتەکەم لەسەر پەرەپێدانى ستراتیژى نیشتیمانى بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەى ئیسلامڤۆبیا و هەموو جۆرێکى لایەنگرى و شەپۆلەکانى رق و قینە لە هەر شوێنێک، بە هەموو مسوڵمانیش دەڵێم، لە هەر شوێنێکى وڵاتەکەمان بن، ئێوە تاکێکى گەورە لە خێزانى ئەمەریکا، ئەوانەشى لەو کاتەدا بەهۆى جەنگى غەزە، گوێم لێتانە و دەتان بینم، دوعا بۆ ئێوە و هەموو ئەوانە دەکەم بە بۆنەى هاتنى مانگى رەمەزان خۆشى دەردەبڕن، دەخوازم مانگێکى ئارام و تەندروست و پیرۆز بێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین