بانکى FIB ئامادەیى خۆی بۆ کردنەوەى هەژمارى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیاند کوردستان- عێراق

نوچه‌ نێت

دیاکۆ حەمەتاهیر، بەڕێوەبەری بەشی هەژمارە بازرگانییەکان لە FIB بە رووداوی راگەیاند، (500) هەزار هەژماریان لە کوردستان هەیە، ئەگەر داوایان لێبکرێت ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ کردنەوەی هەژماری ئەلیکترۆنی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە (11/ئادار/2024) بەڕێوەبەری بەشی هەژمارە بازرگانییەکان لە FIB بە رووداوی راگەیاند، 500 هەزار هەژماریان لە کوردستان هەیە، ئەگەر داوایان لێبکرێت ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ کردنەوەی هەژماری ئەلیکترۆنی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئەو بەرپرسە لە بانکى  FIB جەختى لەسەر ئەوەرکردەوە، کردنەوەی هەژمار لای ئەوان تەنیا ماوەی پێنج خولەکی پێویستە، پێویست ناکات مووچەخۆر سەردانی بانک بکات، دواتر حکومەت دەتوانێت دوای کردنەوەی هەژمارەکان زانیاریی فەرمانبەرەکان زیاد بکات.

دیاکۆ حەمەتاهیر باسی لەوە کرد، "لە هەرێمی کوردستان (385) بنکەمان هەیە پارە دەکەنەوە بە کاش، مووچەخۆر پاش ئەوەی بڕی مووچەکەی دێتە سەر هەژمارەکەی، دەتوانێت لە کاش پۆینتەکانمان مووچەکەی بکاتەوە بە کاش و بۆ راکێشانی (500) هەزار دینار تەنیا (1000) دیناری لێدەبڕێت."

 دەربارەى خزمەتگوزارییەکانیش ئەو بەڕێوەڕە ئاماژەى بەوە کرد، جگە لەوەی مووچەخۆر دەتوانێت پارەکەی بکاتەوە بە کاش، دەشتوانێت لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە کاڵا و شتومەکی پێبکڕێت کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 8000 شوێن هەیە کە بتوانیت بە ئەپڵیکەیشنی FIB کاڵا بکڕیت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین