ژنێک کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێکی گەنج لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە دەکوژرێت و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، خۆی دەشارێتەوە.

ڕۆژی یەک شەممە(10/ئادار/2024) ژنێکی تەمەن 27 ساڵی خەڵکی ئورمیە، لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە لە فێرگەیەکی شارەکە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولەو دەکوژرێت.

ژنەکە ناوی (زیبا سەیادی)یە، دوای ئەوەی لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە بەناوی (جەلال سەیادی)، کە هاوکات ئامۆزاشیەتی لە فێرگەیەکی شاری ئورمیە لە شەقامی عەمار، کە تازە خۆی تێدا ناونووس کردووە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولە و دەکوژرێت.

بەپێی هەواڵەکان، تا ئێستا بکوژەکە دەستگیر نەکراوەو خۆی شاردووەتەوە.

بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی 2023، 122 ئافرەت لە وڵاتی ئێران کوژراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین