سەرۆكى ئەمەريكا لە سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل نيگەرانە عێراق ناوچەکە و جیهان
بەهۆى نيگەرانييەكانى لە بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل جۆ بايدن سەرۆكى ئەمەريكا رايگەياند، هيچ پلانێكى نييە بۆ پێشكەشكردنى وتارێك لەبەردەم كنێسى ئيسرائيل.

ئەمڕۆ سێشەممە (12/ئادار/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاى كردەوە، سەرۆكى ئەمەريكا لە وڵامى پرسيارى رۆژنامەنووسێك سەبارەت بە پێكشەشكردنى وتار لەبەردەم كنێسى ئيسرائيلى رايگەياند، تا ئەو چركە ساتە هيچ پلانێكم نييە.

دەربارەى وادەى ديداريشى لەگەڵ بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، دوو هەفتە پێش ئێستا ديدارمان بووە، بەڵام بۆ ئێستا هيچ وادەيەك نييە بۆ ديدارى نوێ، دەربارەى وادەى ئەو كۆبوونەوەش گوتى، لە داهاتوو دەبينين چى روودەدات.

دەربارەى ناكۆكييەكانى نێوان بايدن و ناتەنياهۆ ئۆليڤيا دالتۆن، گوتەبێژ بەناوى كۆشكى سپى رايگەياند، هيچ گۆڕانێك لە پەيوەندييەكانيان رووى نەداوە، تيمى هەردوو سەرۆك بەردەوامن.

پێشتر بايدن جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ناتەنياهۆ زيانى لە سوودى بۆ ئيسرائيل زياترە، شێوازەى بەڕێوەبردنى جەنگ كە يۆتە هۆى كوشتنى خەڵكى مەدەنى بە هەڵەيەكى گەورە دادەندرێت.

لە وەڵامى ئەو قسانەى سەرۆكى ئەمەريكا سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل رايگەياند، كە سياسەتى تايبەتى خۆى جێبەجێ ناكات، بەڵكوو ئەو سياسەتە پەيڕەو دەكات، كە زۆربەى ئيسرائيلييەكان لەسەرى كۆكن، من نازانم بايدن مەبەستى چييە، بەڵام ئەگەر مەبەستى ئەوەيە كە سياسەتێك پەيڕەو دەكەم دژ بە زۆرينەى ئيسرائيلييەكانە و زيان بە بەرژەوەندى ئيسرائيل دەگەيێنێت، ئەوە لە هەردوو حاڵەتەكە هەڵەيە. 

لەدواى هێرشەكانى چەكدارانى حەماس بۆ سەر ئيسرائيل تا ئێستا بەهۆى بۆردوومانەكانى ئيسرائيل زياتر لە (30) هەزار كەس كوژراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین