وەزارەتى کشتوکاڵ بڕیارى هاوردەنەکردنى تەماتەى هەڵوەشاندەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى تەماتە لە عەلوەى سلێمانى و دهۆک کە یەک کیلۆ تەماتە نرخەکەى دەگاتە نزیکەى دوو هەزار دینار، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیارى هەڵگرتنی قەدەغەی سەر بەرهەمی تەماتەی لە دەرەوەی وڵات دەرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (12/ئادار/2024) دواى کەمبوونەوەى بەرهەمى تەماتە لەعەلوەکانى هەرێمى کوردستان و بەرزبوونەوەى نرخەکەى لە بازاڕ، بەپێى نووسراوى وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بڵاوبویتەوە، بڕیارى هەڵگرتنى قەدەغە لەسەر هاوردەکردنى تەماتە داوە.

هەروەها لە نووسراوەکەدا هاتووە، دوای بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی تەماتە لە گشت سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بۆمان دەرکەوتووە ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکان زۆر کەمبووەتەوە و نرخیشی بەرزبووەتەوە، هەربۆیە پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی ژمارە چوار لە ساڵی 2008 و پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 6547 لە 22/10/2014 تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیارماندا بە هەڵگرتنی قەدەغە لە سەر بەرهەمی تەماتە و هاوردەکردنی لە دەرەوەی وڵات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین