لە رووی ریزبەندییەوە پاسپۆرتی ئێران لە پلەی (190) دایە ئێران

نوچەنێت:

بەپێی ریزبەندی نوێی پاسپۆرتی جیهان، پاسپۆرتی ئێران لە کۆی 199 وڵات لە پلەی 190 دایە و وڵاتانی سویسرا، ئیرلەندا و پورتوگال لە پلەی یەکەم تا سێیەمی بەهێزترین پاسپۆرتدان.

رۆژی دووشەممە (11/ ئادار/ 2024)، العربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ریزبەندی نوێی پاسپۆرتی جیهان، کە رۆژی شەممە 9ی مارس لە لایەن دامەزراوەی "نومد کاپیتالیست"-ەوە بڵاوکراوەتەوە، پاسپۆرتی ئێران لە ئێستادا لە کۆی پاسپۆرتی 199 وڵات لە پلەی 190 دایە.

بە پێی ئەم ریزبەندییە، پاسپۆرتی ئێران لە ئێستادا بە بەراورد لەگەڵ پاسپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، بە ئیمتیازی 34.50 لە پلەی 190 دایە.

ریزبەندی پاسپۆرتەکان لەسەر فاکتەری توانای گەشتکردن بۆ وڵاتان بەبێ پێویستی ڤیزەیە، بەڵام ئەم دامەزراوەیە پێی وایە بەهێزی پاسپۆرت زۆر ئاڵۆزەترە لەوەی بتوانرێت پشت بە یەک فاکتەری ببەسترێت.

لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا باشترین پلەی ئەم لیستە بە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دراوە و پاسپۆرتی ئەم وڵاتەش بە ئیمتیازی 106.50 لە پلەی شەشەمدایە.

بەپێی ئەم لیستە، وڵاتانی سویسرا، ئیرلەندا و پورتوگال لە پلەی یەکەم تا سێیەمی بەهێزترین پاسپۆرتدان

هەروەها وڵاتانی یەمەن، عێراق و ئەفغانستانیش، لە خوارەوەی ئەم لیستەدان.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین