رێکخراوێک داوای هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی جێگری رەئیسی دەکرێت ئێران

نوچەنێت:

دەزگای دادوەری ئێران سزادانی گرووپی تندر/ رەشەبا و حکومەتی ئەمریکا بە یەک ملیار و 652 ملیۆن دۆلار راگەیاند.

رێکخراوی "هاوپەیمانی دژی ئێرانی ئەتۆمی" لە نامەیەکی فەرمی بۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوای هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی ئەنسیە خەزعەلی، جێگری ئیبراهیم رەئیسی، دەکات لە سەردانی بۆ ئەمریکا.

رۆژی دووشەممە (12/ئادار/2024)، یۆرۆنیۆز لە هەواڵێکدا بڵاویکردۆتەوە، ئەنسیح خەزعەلی، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان و خێزان، رۆژی یەکشەممەی رابردوو، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی ژنان گەیشتە نیویۆرک.

رێکخراوی "هاوپەیمانی دژ بە ئێرانی ئەتۆمی"، لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە "چەوساندنەوەی سیستماتیکی ژنان و کچان" لە ئێران، دژایەتی خۆی بۆ پێدانی ڤیزە بە بەرپرسێکی حکومەتی کۆماری ئیسلامی راگەیاندووە.

جێگری رەئیسی بۆ کاروباری ژنان، لە کاتێکدا بەمەبەستی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمیسیۆنی دۆخی ژنان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەردانی ئەمریکای کردووە، کە ئێران ساڵی رابردوو لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" لەم کۆمیسیۆنە درا کرا.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وتارەکەی ئەنسیە خەزعەلی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکرایەوە و تیایدا بانگەشەی ئەوە دەکات، کە ژنانی ئێران لە دوای شۆڕشی ئیسلامی 1979ەوە "هەنگاوی گەورەیان بەرەو پێشکەوتن"ی خۆیان ناوە.

ئەمە لە کاتێدایە، کە ژنان و کچانی گەنج لە ئێران هێشتا ناتوانن جلوبەرگی خۆیان هەڵبژێرن و ناچارن بە رەچاوکردنی حیجابی زۆرەملێی سپێندراوی حکومەت.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین