ئەمەریکا: ڕووسیا هێشتا دوژمنێکى سەرسەختى ئێمەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دەزگا هەواڵگرییەکانی واشنتۆن گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە مۆسکۆ بەردەوام دەبێت لە بەرەو پێشبردنی بەرژەوەندییەکانی، بەڵام دوور دەکەوێتەوە لە ئەنجامدانی جەنگ لەگەڵ ئەو وڵاتانەی ئەندامی ناتۆن.

ڕۆژی سێشەممە (12/ئادار/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا لە هەڵسەنگاندنی ساڵانەیاندا بۆ هەڕەشەکانی ئاسایشی نیشتمانی ڕایانگەیاند، "ڕووسیا هێشتا دوژمنێکی سەرسەختە و توانای هەیە لە مەودایەکی فراواندا جەنگ بکات، هەوڵدەدات بەرژەوەندییەکانی لە ئاستی جیهانیدا بڵاو بکاتەوە و بەرگری لێ بکات، لە بەرانبەردا ئەمەریکا و ڕۆژئاوا لاواز بکات."

نوسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی (ODNI) لە هەڵسەنگاندنی هەڕەشەکانی خۆی بۆ ساڵى (2024) لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕەنگدانەوەی تێبینییەکانی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) و (17) دەزگای هەواڵگریی دیکەیە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانی، وە جەنگی ئۆکرانیا زیانێکی گەورەی بە ڕووسیا گەیاندووە، بەڵام توانیویەتی سوود وەربگرێت لە ڕێگەی بەهێزکردنی هاوپەیمانێتییەکانی دژ بە ئەمەریکا. وەک بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ چین، ئێران، کۆریای باکووردا بۆ بەهێزکردنی پێداویستییە بەرگری و ئابوورییەکەی ئەمەش کێشەیەکی گەورەیە بۆ ڕۆژئاوا و هاوبەشەکانی."

وڵیەم بێرنز، بەڕێوبەری سی ئای ئەی بە ئەندامانی کۆمیتەی هەواڵگری سیناتی ئەمەریکای گوت، "بەبێ هاوکاری کردنی ئۆکراینا لە (2024) دا، قوربانییەکان زیاتر دەبن و بەڕای من ئەوە هەڵەیەکی گەورە و مێژوویی دەبێت بۆ ئەمەریکا، ئەگەر یارمەتییە زیاترەکانی ئەمەریکا پەسەند بکرێت، هێزەکانی ئۆکرانیا دەتوانن بەرگریان بەهێز بکەن و بەرپەرچی هێرشەکان بدەنەوە".

جەنگی ئیسرائیل و حەماس، تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا کاریگەری کردووەتە سەر هاوکارییەکانی ئەمەریکا و ڕۆژئاوا بۆ ئۆکراینا، قوربانی و وێرانکارییەکان بە هۆی جەنگەوە بەردەوامیان هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین