عێراق سنوورەکانی لەگەڵ ئێران پارێزراوتر دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

عێراق پلانێکی دەستپێکرد بۆ دروستکردنی دیوارێکی تەلبەند کراو بۆ پاراستنی سنورەکانی لەگەڵ ئێران، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ پتەوکردنی زیاتری ئاسایشی وڵات.

ڕۆژی دووشەممە (11/ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، "لە پێناو بەهێزکردنی زیاتری ئاسایشی وڵات و زۆرتر ڕیگریکردن بۆ نەهێشتنی قاچاخچییەتی، عێراق هەنگاوێکی دەستپێکردووە و سنورەکانی لەگەڵ ئێران تەلبەند دەکات و چەندین کامێرای چاودێری پێشکەوتوو دادەنێت".

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق بەو ماڵپەڕى ڕایگەیاندووە، "دیوارە تەلبەند کراوەکە لەگەڵ ئێران لە ڕۆژهەڵاتی دیالەوە درێژ دەبێتەوە بۆ پارێزگاکانی واست و سلێمانی. هەروەها کامێرای پێشکەوتوو و تاوەری چاودێری بەدرێژایی سنوورەکە دادەمەزرێنرێن بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و هەر دزەکردنێک بۆ هاتنە ناوەوەی وڵات".

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، "سنووری عێراق لەگەڵ سوریا بە تەواوی پارێزراوە بە کامێرای چاودێری، دروستکردنی دیواری تەلبەند کراویش لەگەڵ ئێران هاوتایە لەگەڵ ڕێککەوتنێکی ئاسایشی هاوبەش کە لە تشرینی دووەمی (2023) وە لە نێوان بەغدا و تاران واژۆ کراوە".

عێراق هاوسنورە لەگەڵ ئێران و پێشبینی دەکرێت دروستکردنی دیواری تەلبەندکراوی لەم شێوەیە لە نێوان سنوری ئەو دوو وڵاتە دا یارمەتی عێراق بدات بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی قاچاغچێتی و پتەوکردنی زیاتری ئاسایشی وڵات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین