عێراق ئه‌م مانگه‌ رێژه‌یه‌كى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌بڕێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى دارایى عێراق داواى له‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كردووه‌، بڕیارى وه‌رگرتنى باج له‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌م مانگه‌دا جێبه‌جێ بكات و كه‌ له‌ هه‌ندێك مووچه‌دا رێژه‌كه‌ ده‌گاته‌ 20% .

حازم خالیدى سه‌رۆكى لیژنه‌ى چاودێرى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ شه‌وى رابردوو، هه‌ینى 16ى نیسان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئاشكراى كردووه‌ وه‌زیرى دارایى عێراق به‌ نووسراوى  ژماره‌ 880 له‌ 13ى ئه‌م مانگه‌ داواى له‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كردووه‌ ره‌زامه‌ندى بدات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى بڕیارى وه‌رگرتنى باج له‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ روونى كردووه‌ته‌وه‌، وه‌زیرى دارایى داواى كردووه‌ باج له‌م مانگه‌ و باجى سێ مانگى پێشوویش ببڕدرێت، كه‌ له‌ هه‌ندێك مووچه‌دا ده‌گاته‌ 20%.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دووپاتى ده‌كاته‌ ئه‌م بڕیاره‌ گونجاو نییه‌، چونكه‌ حكومه‌تى عێراق كاتێك نرخى دینارى له‌به‌رانبه‌ر دۆلار دابه‌زاندووه‌، جارێك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ڕانى بڕیوه‌ و ئه‌گه‌ر باجیش وه‌ربگرێت ئه‌وا ده‌بێت به‌ دووه‌م لێبڕین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین