ڕەشاد ئەل عەلیمی: حووسییەکان خزمەتی زیاتر بە ئێران دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەمەن ڕایگەیاند، میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ئێران پابەندبوونە ناوخۆییەکانیان لە یەمەن پێشێلکردووە بۆ خزمەتکردنی ئەجێندای ئێران لە ناوچەکەدا.

ڕۆژی سێشەممە (12/ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، د. ڕەشاد ئەل عەلیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، "حووسییەکان بەردەوام پێشێلی یاسا و ڕێساکانی یەمەن دەکەن، ئەمەش لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە بەردەوامەکانی ئێرانە".

وتارەکەی بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان بوو هەروەها جەختی لەوەش کردەوە، "حووسییەکان ئۆپراسیۆنە دەریاییە تیرۆریستییەکانیان بەکاردەهێنن بۆ تێکدانی بازرگانی نێودەوڵەتی، ئەوان دەیانەوێت یەمەن لە عەرەب و کەنداو جیابکەنەوە، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئەوانەوە زیان بە هاووڵاتیانی یەمەن گەیشتووە ئێمە ڕێگری لەوە دەکەین و ناهێلین ئەو دۆخە بەردەوام نابێت".

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن جەختی لەوەش کردەوە، "یەمەن بەردەوام دەبێت لە گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت و دەسەڵات لە سەرانسەری وڵات، ئەم دامەزراوانە بەشێکی گرنگی سەروەریی نیشتمانین، حووسییەکان ناتوانن وەک بەشێک لە ئەجێندای ئێران پێشێلی سەروەری و سەربەخۆیی یەمەن بکەن".

بە بیانووی جەنگی ئیسرائیل و حەماس حووسییەکانی یەمەن هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور و بەهۆیەوە زیان بە هاووڵاتیانی یەمەن گەیشتووە، تێچوو بۆ پێداویستییەکانی هاووڵاتیان بەرز بووەتەوە، هەروەها پێداویستییەکان بە شێوەیەکی ئاسان بە دەستیان ناگات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین