لەدوای (12) ساڵ ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات تورکیە

نوچەنێت:

ئەحمەد یڵدز، جێگرى وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە عێراق رایگەیاند، سەرۆکی تورکیا پێش کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ سەردانی عێراق دەکات.

ڕۆژى سێشەممە (12/ئازار/2024) ماڵپەری (a habar) بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "ئینشالله لە هاوینی ئەمساڵ کێشەکانی سنووری نێوان عێراق و تورکیا بۆ هەمیشەیی چارەسەر دەکەین، دەمانەوێت ڕێرەوێکی ئەمنی دروست بکەین بەدرێژایی (30 بۆ 40) کیلۆمەتر لەگەڵ سنوورەکانی عێراق و سووریا." 

دوێنێ هەریەک لە وەزیری بەرگریی تورکیا و وەزیری دەرەوەیو سەرۆکی میت وەک لوتکەی ئەمنی تورکیا کۆبوونەوە، ئەمڕۆش فەرماندەی سوپای دووەمی تورکیا و شاندێکى سەربازیی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوونەوەی ئەمنی سنوورەکانی هەردوو وڵاتیان ئەنجامدا، گومان دەکرێت تورکیا بەنیازە ئەمساڵ ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لەباکووری کوردستان ئەنجام بدات.

هەروەها ئەحمەد یڵدز، جیگرى وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەغدا ڕایگەیاند،"بەیانی لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەگەڵ بەرپرسان کۆدەبینەوە و دەستدەکەین بە پێداچوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوانمان و لەگەڵ ئەمەش تاوتوێی ئامادەکارییەکانی سەردانی سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق دەکەین، سەردانییەکەی سەرۆکی تورکیا پێش کۆتایی مانگی نیسانی ئەم ساڵ دەبێت." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین