يەكێتى ئەوروپا رێكارى نوێ بەرانبەر ئێران دەگرنەبەر ئێران

نوچەنێت

بەگوێرەى ئەنجامى رەشنووسى لووتكەى ئەوروپا، كە بڕيارە لە هەفتەى داهاتوو بەڕێوە بچێت، سەركردەكانى ئەوروپا ئامادەن رێكى نوێى توند بەرانبەر ئێران بگرێنەبەر.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/ئادار/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، بەگوێرەى ئەو رەشنووسەى ئامادەكراوە، ئەنجوومەنى ئەوروپا داوا لە لايەنەكانى سێيەم دەكات دەستبەجێ هاووكارييەكان بۆ ئەو هێرشانەى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا رابگرن.

لە مانگى تشرينى يەكەمى (2022) حوسێن ئەمير عەبدوللهيان، وەزيرى دەرەوەى ئێران ئاشكراى كرد، تاران فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى داوە بە مۆسكۆ.

هەفتەى داهاتوو بەهۆى ئەو هاوكارييانەى ئێران بۆ رووسيا و حووسييەكان رێكارى نوێ بەرانبەرانبەر تاران دەگرنەبەر.

دەربارەى كاردانەوەكانى ئێرانيش تا ئێستا لەبەرانبەر ئەو هەوڵانەى يەكێتى ئەوروپا دژ بە وڵاتەكەى هيچ لێددوانێكى فەرميان نەداوە.

لە لايەكى ديكەوە ئێران هاوكارى  بەرەكانى جەنگ لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست يەكێتى ئەوروپا و لە دەرياى سووريش حووسييەكان كە لە ئێران نزيكن لە بەرژەوەندييەكانى ئەمەريكا و رۆژئاوا و ئيسرائيل لە ناوچەكە دەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین