ڤلادیمیر پوتین: ڕووسیا ئامادەیە بۆ جەنگی ئەتۆمی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئێمە لە ڕووی تەکنیکییەوە ئامادەین بۆ جەنگی ئەتۆمی و دژی ناردنی سەربازانی هەر وڵاتێکین بۆ ئۆکراینا، هەر هەنگاوێکی لەو شێوەیە بە زیادبوونی ناکۆکییەکان و فراوانبوونی جەنگ دادەنێین.

ڕۆژی چوارشەممە (13/ئادار/2024) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا هۆشداری دەدات و دەڵێت، "ڕووسیا دژی هەر ناردنی سەربازانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا دەوەستێتەوە، ئەگەرچی ئێمە پێویستمان بە بەکارهێنانی چەکی ناوەکی نییە لە ئێستا دا دژی ئۆکراینا، بەڵام ئێمە لە ڕووی تەکنیکییەوە ئامادەین بۆ جەنگی ئەتۆمی ئەگەر دەستێوەردانی دەرەکی هەبێت".

سەرۆکی ڕووسیا ڕاشیگەیاند، "ئەمەریکا تێدەگات ئەگەر هێزەکانی لە خاکی ڕووسیا یان ئۆکراینا بڵاو بکاتەوە، ئەوا ڕووسیا وەک دەستێوەردانێک مامەڵە لەگەڵ ئەو هەنگاوەدا دەکات، ئەمەریکا پسپۆڕ و شارەزای تایبەتی هەیە لە بواری سیاسی و پەیوەندییەکان دا و شارەزاییەکی باشیان هەیە لە جووڵانەوە سیاسییەکانی ڕووسیا دا".

هۆشدارییەکەی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە کاتێکدا بوو ئەمەریکا ڕایگەیاند بوو، "ڕووسیا ئامادە نییە گفتوگۆی ڕاشکاوانە و بەردەوام بکات سەبارەت بە پرسی جەنگیان لەگەڵ ئۆکراینا دا".

لە مانگی شوباتی (2022) دا دەیان هەزار سەربازی ڕووسیا ڕەوانەی ئۆکراینا کران، بەهۆیەوە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا دەستی پێکرد، سەرۆکی ڕووسیا بەردەوامە لە هۆشداری دان دژی هەر دەستێوەردانێکی دەرەکی لە جەنگەکە دا. کاریگەری جەنگەکەش بە ڕوونی دەرکەوتووە لە پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین