ئێران: بەهۆی یاری ئاگرینەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا ئێران

نوچەنێت:

گوتەبێژی فریاکەوتنی پزیشکی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای دوایین مانگی زستان تا دوا سێشەممەی ساڵ جەژنی چوارشەممە سووری، 15 کەس گیانیان لەدەستداوە.

رۆژی سێشەممە (13/ ئادار/ 2024)، بی بی سی لە هەواڵێکدا بڵاویکردۆتەوە، بەرپرسانی پزیشکی ئێران رایانگەیاندووە، لە ماوەی 22 رۆژی پێش رۆژی دوایین چوارشەممەی ساڵ (چوارشەممە سووری)، 152 کەس کەم ئەندام بوون و نزیکەی 700 کەسیش تووشی برینی چاو بوون.

بابەک یەکتاپەرەست، گوتەبێژی فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، تەنها لە شەوی جەژنی چوارشەممە سووری چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ساڵی رابردوو شەوی چوارشەممە سووری هەشت کەس گیانیان لەدەستدابوو. هەروەها گوتەبێژی فریاگوزاری رایگەیاندووە، ئەگەری زۆرە ژمارەی بریندارەکان بەرزبێتەوە.

ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران دەشڵێت، زۆربەی حاڵەتەکانی سووتان، تەمەنیان لە خوار 22 ساڵەوەیە.

بەگوێرەی ئامارەکان، بەشێوەیەکی گشتی بەشێک لە قوربانیانی رووداوەکانی چوارشەممە سووری، لە کاتی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی لە مانگی کۆتایی ساڵ تا کۆتا سێشەممە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوە توشی رووداو دەبن و هەندێکی دیکەش، لە کاتی شەوی چوارشەممە سووری بریندار دەبن.

لە ساڵانی ڕابردوودا زۆرێک لە دامودەزگا رۆشنبیرییەکان و هەڵمەتە جەماوەرییەکان، لەوانە "نا بۆ چوارشەممە سووری مەترسیدار"، هەوڵیاندا بە هۆشداریدان لەسەر ئەم رووداوانە و شێوازی بەڕێوەچوونی ئەم ئاهەنگە، ژمارەی قوربانییەکان کەم بکەنەوە.

ساڵانە زۆربەی هاوڵاتیان بە هەڵپەڕکێ و شێوازەکانی خۆشی دەربڕین، پێشوازی لە ئەم رۆژە مێژووییە (چوارشەممە سووری) دەکەن.

سەرچاوە: بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین