پوتین بۆ دەنگدەران: ئێوە داهاتووی ڕووسیا دیاری دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆکی ڕوسیا داوای لە دەنگدەران کرد، لەنێویاندا ئەو ناوچانەی ئۆکرانیاش کە لە لایەن ڕووسیاوە داگیرکراون و پرۆسەی هەڵبژاردنی تیادا ئەنجام دەدرێت یەکگرتوو بن لە دیاریکردنی داهاتووی ڕووسیا دا.

ڕۆژی پێنجشەممە (14/ئادار/2024) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە لێدوانێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، "زۆر گرنگە جەخت لەسەر یەکڕیزی، تەباییمان بکەینەوە و پێکەوە هەنگاو بنێێن. بتوانین پرۆسەیەک بۆ دەنگدان ئەنجام بدەین کە بەهادار بێت و سەرکەوین، داواتان لێدەکەم لە ماوەی سێ ڕۆژی دەنگداندا بەشداری چالاکانەتان هەبێت".

پوتین ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "هەموو دەنگدەران دەیانەوێت ڕووسیایەکی بەهێز، گەشەکردوو و ئازاد ببینن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ژیان و جۆری ژیان، دڵنیاتان دەکەمەوە لە گەیشتن بە ئامانجەکانتان و کارکردنی بەردەوامم بۆی".

سەرۆکی ڕووسیا ڕاشیگەیاند، "دەنگدان نیشاندانی هەستی نیشتمانپەروەرییە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی ئۆکراینا کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ڕووسیا دایە و پرۆسەی هەڵبژاردنی تیادا ئەنجام دەدرێت. جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان لە سەختترین کاتدا لە ڕیفراندۆمێکدا دەنگیان دا بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ ڕووسیادا و لە ڕۆژانی داهاتوودا جارێکی دیکە بڕیاری چارەنوسسازی خۆیان دەدەن. ئەوانەی بەشداری لە پرۆسەی دەنگداندا دەکەن نموونەن بۆ هەموو ڕووسەکان".

بڕیارە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ڕووسیا لە (15-17) ی ئاداری (2024) بەڕێوە بچێت، پوتین ڕووبەڕووی سێ ڕکابەر دەبێتەوە، ئەگەرچی هیچ کام لە ڕکابەرەکان ڕەخنەیان لێ نەگیراوە، بەڵام ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە زۆرینەی خەڵکی ڕوسیا پشتیوانی پوتین دەکەن و بە ئەگەری زۆرەوە بۆ ماوەی شەش ساڵی دیکە پوتین دەسەڵات دەگرێتەوە دەست. لە هەڵبژاردنەکانی (2018) دا پوتین توانی ڕێژەی (٧٦.٧٪) دەنگی دەنگدەران بە دەستبهێنێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین