ئەمەریکا پرۆژە یاسای قەدەغە کردنی تیک تۆکی پەسەند کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ئەنجومەنی نوێنەرانیی ئەمەریکا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کردووە دەربارەی قەدەغەکردنی تیک تۆک وەک ڕووبەڕووبوونەوەیەک بەرانبەر بە کۆمپانیا چینییەکە و بڵاونەبوونەوەی هیچ زانیارییەکی ئەمەریکییەکان.

ڕۆژی پێنجشەممە (14/ئادار/2024) ماڵپەڕی (ئەلجەزیرە) بڵاویکردەوە، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەنگاوێک نزیکتر بووەوە لە قەدەغەکردنی تیک تۆک پاش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانیی ئەمەریکا دوێنێ پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە داوا لە کۆمپانیا چینییەکە دەکات دەستبەرداری کۆمپانیاکە ببێت یان لە نێو ئەپەکانی ئەمەریکا دەربکرێت".

ژمارەیەکی زۆر لە یاسادانەرانی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایانگەیاند، "تیک تۆک ڕێگە بە حکومەتی چین دەدات دەستی بگات بە زانیاری بەکارهێنەران، کاریگەری لەسەر ئەمەریکییەکان بکات لە ڕێگەی  تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەناوبانگەکەوە. کۆشکی سپی پشتیوانی لە پڕۆژە یاساکە دەکات"، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا گوتی، "ئەگەر کۆنگرێس پەسەند بکات ئیمزا لەسەر پڕۆژە یاساکە دەکات".

نەکۆکی هەیە لە نێوان یاسادانەران، کۆشکی سپی لەگەڵ زۆرێک لەو (170) ملیۆن بەکارهێنەرەی تیک تۆک کە نوێنەرایەتی نزیکەی نیوەی وڵاتەکە دەکەن، هەروەها گروپەکانی ئازادییە مەدەنییەکان و مافە دیجیتاڵییەکان دەڵێن قەدەغەکردنی تیک تۆک پێشێلکردن و قەدەغەکردنی ئازادی ڕادەربڕینە".

تیک تۆک نوێترین شەڕی پێشبڕکێی نێوان هەردوو وڵاتە، ئەمەریکا دەڵێت بەربەرچەرچی هەر دزە پێکردنێکی زانیاری هاووڵاتیانمان دەبینەوە، چین مێژووی هەیە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ بەدەستهێنانی زانیاری بەکارهێنەران. لە بەرانبەردا کۆمپانیاکە ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە کە زانیاری هەستیاری بەکارهێنەران لەگەڵ حکومەتی چیندا هاوبەش بکات، وەک کۆمپانیایەکی تایبەت ناوی دەبات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین