ئێران وەڵامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەداتەوە ئێران

نوچەنێت:

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، وەڵامی راپۆرتی سەرۆکی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی داوەتەوە و دەڵێت "هەڵسەنگاندنەکان بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران "لەسەر بنەمای زانیاری و بەڵگەنامەی باوەڕپێنەکراو، کە لە لایەن ئیسرائیلەوە بووە کراوە.

رۆژی چوارشەممە (13/ئادار/2024)، رادیۆفەردا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە، عەلی بەحرێنی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی سێشەممە، لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی راپۆرتی رفائیل گەڕووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، سەبارەت بە کەمکردنەوەی ئاستی هاوکاری تاران لەگەڵ ئەو ئاژانسەدا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هەڵسەنگاندنەکانی ئاژانس بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران "لەسەر بنەمای زانیاریی و بەڵگەنامەی باوەڕپێنەکراو بووە، کە لە لایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە"، کە "نەک هەر بەردەوام پیلانگێڕی لە دژی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانس دەکات، بەڵکو تیوەگلاوە لە کاری تێکدەرانە، هێرش و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێرانیش دەکات".

گەڕووسی لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی دووشەممە 11ی مانگ بڵاویکردەوە، بە ئاماژەدان بە سێ ساڵ بەسەر بڕیاری تاران بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆلەکە رایگەیاند، "هیچ پێشکەوتنێک لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ماونەتەوە، نەبووە و ئێران روونکردنەوەی تەکنیکی باوەڕپێکراوی لە بوونی گەردیلەی یۆرانیۆمی سەرچاوە مرۆیی لە وەرامین و تورقزاباد بۆ ئاژانسەکە نەخستۆتەڕوو هەروەها لە شوێن یان شوێنەکانی ئێستای ماددە ئەتۆمییەکان یان ئامێرە پیسبووەکان ئاگادار نەکردۆتەوە.

ئێران لە وەڵامی ئەم  رەخنەیەی ئاژانسەکەدا رایگەیاندووە، "هیچ شوێنێکی رانەگەیەندراو (کە راگەیاندنی) بە پێی رێککەوتنی پارێزبەندی گشتگیر پێویست بێت بوونی نەبووە".

نوێنەری کۆماری ئیسلامی دەشڵێت، ئەوەی کە ئاژانس سەبارەت بە گواستنەوەی کانتینرەکان لە لە وەرامینەوە بۆ توورقزابادی باس کردووە، "تەنها لەسەر بنەمای وێنەی مانگی دەستکردی بێ کوالیتی بووە، کە بۆ هەڵسەنگاندنی گواستنەوەیەکی لەو شێوەیە "بەس و دروست نییە".

سەرچاوە: رادیۆفەردا 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین