گەڕووسی لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ پوتین گفتوگۆ دەکات ئێران

نوچەنێت:

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، هەفتەی رابردوو لە میانەی دیداری لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی گفتوگۆی کردووە کرد.

رۆژی پێنجشەممە (14/ئادار/2024) ئەلعربیە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، رۆیتەرز" لە وەرگرتن لە ئاژانسی هەواڵی "تاس"ی رووسیا رایگەیاندووە، رافائل گەڕووسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە تۆکیۆ ئەمڕۆ رایگەیاندووە، ئەگەری روودانی شەڕی ئەتۆمی کەمە. هەروەها لە دیدارەکەی هەفتەی رابردووی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران گفتوگۆیان کردووە.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە وردەکاریی ئەو گفتوگۆیانەی نێوان گەڕووسی و پوتین سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بڵاونەکراوەتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، قسەکانی گەڕووسی سەبارەت بە روونەدانی شەڕی ئەتۆمی لە کاتێکدایە، کە پوتین رۆژی چوارشەممە رووبە بە رۆژئاوا راگەیاند، رووسیا لە رووی تەکنیکییەوە بۆ شەڕی ئەتۆمی ئامادەیە..

گەڕووسی، لە یەکەم رۆژی کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو، داوای لە ئێران کرد، کە بە تەواوی و بێ دوو دڵی هاوکاری ئاژانسەکە بکات.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین