ئەمەریکا جارێکى دیکە مۆڵەتى کڕینى کارەبا لە ئێران بۆ عێراق درێژدەکاتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌ نێت

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ئەمریکا جارێ بۆ جارى (21)مين عێراقی لە پابەندبوون بە سزاکانی واشنتن بۆ سەر ئێران بەخشیوە و رێگە بە بەغدا دەدات کارەبا لە تاران بکڕێت.

 ئەمڕۆ هەینى (15/ ئادار/2024) گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مۆڵەتەکە کە کۆتایی ئەم مانگە کۆتایی دێت، بۆ جاری 21ـەکەم درێژکراوەتەوە، جەخت لەوەش دەکەمەوە.. کە ئەم جۆرە لێخۆشبوونانە پێشتر بە گەڕانەوە بۆ ساڵی (2018) لە سەردەمی ئیدارەی پێشوودا بۆ عێراق دەرکراوە. ئەمە (21)ـەم جارە ئەم لێخۆشبوونە دەردەکرێت." 

 میلەر ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو پارەیەی ئێران لە فرۆشتنی کارەبا بە عێراق دەستیدەکەوێت، رێگەی پێنادرێت بچێتە ناو ئێرانەوە، بەڵکوو ئەو پارانە لە هەژماری سنوورداردا هەڵگیراون و تەنیا دەتوانرێت بۆ مامەڵەی کڕینی خۆراک، دەرمان، ئامێری پزیشکی، بەرهەمی کشتوکاڵی بەکاربهێنرێت و مامەڵەکانی تر کە سزا نەدراون. 

گوتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، ئەوە بەشێکە لە ئامانجی فراوانترمان کە پشتبەستنی عێراق بە ئێران بۆ دابینکردنی کارەبا نەهێڵین، چونکە ئامانجی ئەم لێخۆشبوونانە ئەمەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین