حووسییەکان هەڕەشەی فراوانکردنى هێرشەکانیان دەکەن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

حووسییەکانی یەمەن هۆشدارى دەدەن لە فراوانبوونی هێرشە دەریاییەکانیان بۆ سەر زەریای هیندی، دەشتوانن بە فراوانبوونی هێرشەکانیان ئاستەنگی زیاتر بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکانی ئیسرائیل، ئەمەریکا و بەریتانیا دروست بکەن.

ڕۆژی شەممە (16/ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، عەبدولمەلیک حووسی، سەرکردە لە حووسییەکان ڕایگەیاند، "بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی هێرشەکانمان و فراوانتری دەکەین، کەشتیییەکان لە زەریای هیندی نزیک باشووری ئەفریقا ڕادەگرین هەتا ئەو کاتەی گەمارۆکانی غەزە هەڵدەگیرێن و شەڕی ئیسرائیل کۆتایی دێت". 

هەر سەبارەت بەم پرسە یەحیا ساری، گوتەبێژی حووسییەکان ڕایگەیاند، "ئێمە هەوڵدەدەن کەشتییە ئیسرائیلییەکان لە زەریای هیندی قەدەغە بکەین"،

کۆمپانیای ئاسایشی دەریایی بەریتانیا دەڵێت، "هێرش بۆ سەر کەشتیمان کراوە، هیچ زیانێکی ماددی لێنەکەوتووەتەوە، پێشتر خاوەندارییەتی کەشتییەکە بۆ ئیسرائیل دەگەڕاوە، بەڵام لە شوباتی (2024) وە خاوەندارییەتیەکەی گۆڕاوە". 

هاوکات فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "هێزەکانمان پێشوەختە بەرپەرچی چەند هێرشێکیان داوەتەوە، چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان تێکشکاندووە. تیرۆریستانی حووسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن دوو موشەکی بالیستیکی دژە کەشتییان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵیانەوە بەرەو کەنداوی عەدەن و دوو موشەکی دیکە بەرەو دەریای سوور هەڵداوە".

بەردەوام وڵاتان هۆشداری دەدەن لە هێرشێ حووسییەکان، بە ڕێگری کردن لە ئازادی دەریایی و هەڕەشە بۆ پاراستنی ئاوی نێودەوڵەتی ناوی دەبەن، داوای وەستانی هێرشەکان دەکەن و بەردەوام بەرپەرچی هێرشەکانی حووسییەکان دەدەنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین