ئۆکراینا هێرشی کردە سەر دوو پاڵاوگەی نەوتی ڕووسیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

پارێزگارى شارى سامارای ڕووسیا ڕایگەیاند، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئۆکراینا هێرشیان کردە سەر دوو پاڵاوگەی نەوتی کۆمپانیای ڕۆزنەفت لە ناوچەکەدا، بەهۆیەوە یەکێک لە پاڵاوگەکان ئاگری گرتووە.

ڕۆژی شەممە (16/ئادار/2024) ماڵپەڕی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، دیمیتری ئازارۆڤ، پارێزگارى شارى سامارای لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئۆکراینا هێرشی کردە سەر هەریەک لە پاڵاوگەکانی سیزران و نۆڤۆکوبیشێڤ. یەکێک لە پاڵاوگەکان ئاگری گری، بەڵام زیانی گیانی نەبوو".

بەپێى گرتە ڤیدیۆیەکی پشتڕاستنەکراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە ئەوە نیشان دەدات کە ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەی سیزران و خزمەتگوزارییەکانی فریاکەوتن کە لە شوێنی ڕووداوەکە کار دەکەن کەوتووەتەوە، کرێکارەکان شوێنەکەیان چۆڵکردووە.

هێرشەکەی ئۆکراینا لە کاتێکدایە ڕووسیا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدات، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ئۆکراینا تۆمەتبار دەکات بە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەو پرۆسەیەی کە ئەو دڵنیا دەیباتەوە.

دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا، ئۆکراینا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ژێرخانی نەوتی ڕووسیای بە توندی کردۆتە ئامانج و هێرش دەکاتە سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین