پیاوێک هاوسەری پێشتری دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

پیاوێک بە بیانووی کێشەی پێشتری خێزانی، هاوسەری پێشووی لەگەڵ دایک و براکەی دەکوژێت.

 ڕۆژی پێنج شەممە (14/ئادار/2024) پیاوێک هاوسەری پێشووی لەگەڵ دایک و براکەی دەکوژێت و دواتر خۆی دەشارێتەوە.

ژنەکە ناوی (مریەم ڕەزمجوو) خوێندکاری قۆناخی یەکەمی ڕادیۆئانکۆلۆژی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بووە. لەو پیاوە جیابووەتەوە کە کووشتویەتی.

ئەو پیاوە چووەتە ماڵی هاوسەری پێشووی و دەستڕێژی گولەی کردووە، لە ئەنجامدا مریەم لەگەڵ برایەکی ودایکی دەکوژێت.

بکوژەکە دوای خۆشاردنەوەی لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت. بە پێی میدیا فەرمییەکانی حکومەتی ئێران، ئەم تاوانە بە هۆی "کێشەکی پێشتر" ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین