ترامپ: دیموکراسی لە ئەمەریکا کۆتایی دێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دا سەرکەوتوو نەبێت، دیموکراسی لە ئەمەریکا کۆتایی دێت.

ڕۆژی یەکشەممە (17/ئادار/2024) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بلاویکردەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئەگەر لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی (5) تشرینی دووەمی (2024)دا سەرکەوتن بەدەست نەهێنم ئەوا مانای وایە دیموکراسی ئەمەریکا کۆتایی دێت، داوا لە دەنگدەران دەکەم بەشدارییەکی کارایانە بکەن لە پرۆسەکەدا".

ترامپ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی (2020) لە بەرژەوەندی جۆ بایدن دەرئەنجامی ساختەکاری بوو. ئەگەر ئێمە ئەم هەڵبژاردنە سەرنەکەوین، پێموانییە هەڵبژاردنێکی دیکە لەم وڵاتەدا ئەنجام بدرێت. ئەگەر من هەڵنەبژێردرێم، ئەوا دەبێتە خوێنڕشتن بۆ هەموو وڵات."

سەرۆکى پێشووى ئەمەریکا ئاماژەى بەوەشکرد، "ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی نایاسایی سنووری نێوان ئەمەریکا و مەکسیکیان تێپەڕاندووە لەو کاتەوەی بایدن دەستی بە دەسەڵات گرتووە، هەروەها دانانی باجی گومرگ لەسەر ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان و پێشبڕکێی بیانی بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێل نموونەن بۆ خراپی گوزەرانی خەڵک".

پێشبینی دەکرێت لە هەڵبژاردنەکانی (2024) دا پێشبڕکێیەکی بەهێز هەبێت لە نێوان جۆ بایدن و ترامپ دا، هەفتەی ڕابردوو ئەنجامی ڕاپرسییەک لە یەکەوە نزیکی ئامارەکانی دەرخست لە نێوان هەردوو بەربژێر دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین