نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەهۆی ئالۆزییە بەردەوامەکان و بەردەوام هۆشداری دان لە مەترسی گەیشتنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی ئاسیا بەردەوامە لە بەرزبووەوە، بە جۆرێک بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بە ڕێژەی نزیکەی (4%) بەرزبووەوە.

ڕۆژی دووشەممە (18/ئادار/2024) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "بەهۆی جەنگی ڕووسیا ئۆکراینا لە لایەک، جەنگی ئیسرائیل و حەماس، هێرشەکانی حووسییەکان، و ئاڵۆزییەکان بەشێوەیەکی گشتی نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە".

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو ڕاپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پێشبینی کورتهێنانی کەمی دابینکردنی نەوتی کرد بۆ ئەمساڵ لە جیاتی زیاد بوون ئەمەش کاریگەری کردە سەر بەرزبوونەوەی نەوت بۆ بەرزترین ئاست لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا. هەروەها سەرەتای ئەم هەفتەیە بەهۆی هێرشێکی ئۆکراینا بۆ سەر پاڵاوگەیەکی ڕووسیا بووە هۆی گڕگرتنی پاڵاوگەکە کە بڕی بەرهەم هێنان لە پاڵاوگەکە ساڵانە (8.5) ملیۆن تەن نەوتی خاوە یاخود (170) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. شیکردنەوەیەک دەریخستووە، "هێرشەکان کاریگەریان کردووەتە سەر نزیکەی (7%) ی توانای پاڵاوگە ڕووسییەکان".

ڤاندانا هاری، دامەزرێنەری کۆمپانیای ڤاندا ئینسایتس ڕایگەیاند، "هێرشەکان بۆ سەر پاڵاوگەکانی ڕووسیا 2 بۆ سێ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نرخی نەوتی خاوی زیاد کرد، لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانیش بە دڵنیاییەوە نرخەکان بەرزتر دەبێتەوە".

لەم هەفتەیەدا وەبەرهێنەران چاودێری ئەنجامی کۆبوونەوە دوو ڕۆژییەکەی بانکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریکا دەکەن کە ڕۆژی چوارشەممە (2024/3/20) کۆتایی دێت. هێرشەکانی حوسییەکان لە دەریای سوور وای لە کۆمپانیاکانی نەوتی خاو و سووتەمەنی کردووە کە نەوت بۆ بەکارهێنەران کەم بکەنەوە ئەم هەنگاوەش ڕاستەوخۆ کاریگەری کردووەتە سەر بەرزبوونەوە بەردەوامەکانی نرخی نەوت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین