ڕووسیا ١٠ دیپلۆماتكاری ئەمریکا دەر دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دوای دەرکردنی چەند دیپلۆماتێکی ڕووس لە ئەمریکا و داسەپاندنی دوایین سزاکانی واشنتۆن لە دژی ئەو وڵاتە، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند لە بەرانبەر ئەو کردەی ئەمریکا، مۆسکۆ داوا لە ١٠ دیپلۆماتكاری ئەو وڵاتە دەرده‌کات و خاکی ڕووسیا بەجێ بێڵن و هەروەها هەشت بەرپرسی ئەمریکیی سزا دەدرێن.

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ڕادیۆ فەردا" بڵاوی کردەوە، ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەمە ١٥ی نیسان ڕایگەیاند لە تۆڵەی دەستوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ساڵی ٢٠٢٠ و هێرشی هاککەرەکانی سەر بە کرێملین بۆ سەر دامەزراوە حوکمییەکانی ئەمریکا، ١٠ دیپلۆماتكار ڕووس دەر دەکات و گەمارۆ دەخاتە سەر ٣٨ کەسایەتی ئاسایی و یاسایی ئەو وڵاتە. 
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی هەینی وتی لە تۆڵەی ئەو کردەی ئەمریکا، وڵاتەکەی ١٠ دیپلۆماتكاری ئەمریکیی دەردەکات و گەمارۆ دەخاتە سەر ٨ بەرپرسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. 
لاڤرۆڤ هەروەها وتی نووسینگەکانی دامەزراوە ناحوکمییەکانی ئەمریکا لە ڕووسیا دادەخرێن. 
ڕووسیا چەندین ساڵە دامەزراوە ناحوکمییە ئەمریکییەکان کە زۆربەیان لە بواری مافی مرۆڤ و کاروباری میدیا و ڕاگەیاندن چالاکی دەکەن بە سیخوڕی و تێکدانی ئاسایشی ئەو وڵاتە تۆمەتبار دەکات و چالاکی زۆربەی ئەو دامەزراوانەی قەدەغە کردووە. لاڤرۆڤ وتی ئەو دامەزراوانە "دەستوەردانی" کاروباری سیاسیی ڕووسیا دەکەن. 
هەروەها وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی دەیەوێت دامەزراندنی هاووڵاتیانی ڕووسی و وڵاتانی تر وەک کارمەند لە باڵوێزی ئەمریکا قەدەغە بکات و لەوە بەدوا تەنیا هاوڵاتیانی ئەمریکا مافی ئەوەیان هەیە لە باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە مۆسکۆ چالاکیی بکەن. 
لاڤرۆڤ لە درێژەدا ڕایگەیاند هەندێ سنوور بۆ سەفەرکردنی شاندی دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لە خاکی ڕووسیا دادەنرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین