میسر و ئەوروپا پەرە بە ئاستی پەیوەندییەکانیان دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

میسر و یەکێتیی ئەوروپا ڕایانگەیاند هەردوولا ڕێکەوتوون لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانیان بە جۆرێک کە هاوبەشی ستراتیژی و گشتگیر لە نێوانیان دا هەبێت.

ڕۆژی دووشەممە (18/ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، "میسر و یەکێتی ئەوروپا بڕیاریانداوە پەیوەندییەکان بەرەو ئاستێکی باشتر هەنگاو بنێت، بەڵگەنامەیەکی گشتگیر لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا واژۆ بکەن کە لەسەر بنەمای هاوبەشی ستراتیژی و گشتگیر بێت لە نێوانیان دا".

بەمەبەستی ئەم ڕێککەوتنە سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا سەردانی قاهیرەیان کرد بۆ بەهێزکردنی هاریکارییەکان لە بوارەکانی وزە، بازرگانی و ئاسایش، لە هەمان کاتدا بەخشینی بەخشین و قەرز و پارەی دیکە لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا بۆ پشتگیریکردنی ئابووری میسر. کە بڕی (5) ملیار یۆرۆ قەرز، (1.8) ملیار یۆرۆ وەبەرهێنان دەگرێتەوە، هەروەها (600) ملیۆن یۆرۆی دیکە بۆ بەخشین دابین دەکرێت، لەنێویشیدا (200) ملیۆن یۆرۆ بۆ بەڕێوەبردنی کۆچ.

شاندەکەی یەکێتی ئەوروپا پێکهاتبوو لە هەریەک لە سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و یۆنان و نەمسا و بەلجیکا و سەرۆکی قوبرس. ئۆرسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، "پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و میسر بەرز دەکەینەوە بۆ هاوبەشێتییەکی ستراتیژی و گشتگیر و ڕێککەوتین لەسەر پاکێجێک لە بازرگانی و وەبەرهێنانەوە بۆ کەمی وزەی کاربۆن، بەڕێوەبردنی کۆچ، پەروەردە، کولتوور و لاوان."

میسر بە بەردەوامی گرنگییەکی تایبەتی داوە بە پەیوەندییە جۆراوجۆرەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتانی جیهان. هەمیشە پشتیوانی لە بەدیهێنانی ئاسایش، ئاشتی، سەقامگیری لە ناوچەکە دا دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین