دەوڵەت باخچەلی دووبارە وەک سەرۆکی پارتی مەهەپە هەڵبژێردراوە تورکیە

نوچه‌ نێت

دوێنێ دەوڵەت باخچەلی لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتەکەی بەدەنگی (295) ئەندامی ئەو پارتە دووبارە وەک سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی هەڵبژێردرایەوە.

ئەمرۆ دووشەممە (18/ئازار/2024) ماڵپەری (halktv) بڵاویکردەوە، لە ئەنقەرە بە ئامادەبوونی (295) ئەندام، چواردەیەمین کۆنگرەی پارتی مەهەپە بەرێوەچوو، بۆ جارێکی تر دەوڵەت باخچەلی وەک سەرۆکی پارتی مەهەپە دیاریکرایەوە.

باخچەلی تاکە کاندیدی کۆنگرەکەبوو بۆ جارى یازدەیەمین جارە وەک بە سەرۆکی پارتەکەى هەڵبژێردرێتەوە.

لە کۆنگرەکەدا سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە لێدوانەکەی ئەردۆغان کە رایگەیاندبوو، "ئەم هەڵبژاردنە بۆمن کۆتا هەڵبژاردنە" باخچەلی گوتی، "نابێت وازبێنیت ومیللەتی تورک بەتەنیا بەجێ بهێلیت." 

باخچەلی ئاماژەی بەوەش کرد، "لێرەدا دەمەوێت بە رەجەب تەیب ئەردۆغان بڵێم ئێمە وەک هاوپەیمانی جمهور لەگەڵتین، دەمانەوێت تۆ ببینین وەک سەرۆکی رزگارکەری سەدەی نوێ." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین