پۆلیسى تورکیا لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئەستەمبۆڵ (70) کەس دەستگیر دەکات تورکیە

نوچه‌ نێت

ئاهەنگی نەررۆز ئەمرۆ لە ئەستەمبۆڵ بەڕێوەچوو، لەلایەن دەم پارتی و دیموکراتی گەلان و بزوتنەوەی ئافرەتان رێکخرابوو و لەلایەن بەشداربووان ئاگری نەورۆز کرایەوە هەروەها لەکۆتایی ئاهەنگەکە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە زیاتر لە (70) کەس دەستگیرکران.

یەکشەممە (17/ئازار/2024) ماڵپەری (T24) بڵاوکرایەوە، ئاگری نەورۆز لە ئەستەمبۆڵ لە ناوچەی یەنیکاپی بە بەشداری هەزاران کەس کرایەوە بە دروشمی "کاتی ئازادی و سەرکەوتن و ئازادی با سێلۆ" لەژێر ڕێوشوێنێکی ئەمنی توند بەڕێوەچوو.

لەکاتی گوتنەوەی دروشمەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرژییەکی زۆر دروست بوو، پۆلیس بڵاوەی  بە گردبوونەوەکە کرد و خەڵکێکی زۆر لەلایەن پۆلیسەوە لێیاندرا و زیاتر لە (70) کەس و لەنێویشیان چەند رۆژنامەنووسێک دەستگیرکران.

سەبارەت بە دەستگیراوەکان لە راگەیەنراوێکدا پارێزگاری ئەستەمبۆڵ رایگەیاند، "ئەوکەسانەی دەستگیرکراون هەندێکیان وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان هەڵواسیبوو هەندێکیشیان بەهۆی پەیوەندییان بە ڕێکخراوی پەکەکە دەستگیرکراینە و ئاژاوەیان دروست کردووە هەربۆیەش شەڕی ئێمە دژی پەکەکە بەردەوامە." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین