نێجیریا رێککەوتنی مەترسیدار لەگەڵ ئیران دەکات ئێران

نوچەنێت:

بەرپرسانی ئەمریکا، حکومەتی سەربازی نێجیریا بەوە تۆمەتبار دەکات، کە بە شێوەی نهێنی لە دانوستاندان بۆ رێککەوتنێک، بۆ ئەوەی یەدەگی یۆرانیۆم بە ئێران بدات.

رۆژی دووشەممە (18/ئادار/2024) ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی ئەمریکا بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان راگەیاندووە، بڕیارەکەی نێجیریا بۆ کۆتاییهێنان بە هاوپەیمانی دژە تیرۆر لەگەڵ واشنتۆن دوای ئەوەهات، کە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئەو وڵاتە تۆمەتبار کردووە، بە دانوستانێکی نهێنی بۆ رێککەوتنێک، کە بۆ ئەوەی ئێران دەستی بە یەدەگی یۆرانیۆمەکەی بگات.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت، بەرپرسانی رۆژئاوا لە مانگی شوباتدا رایانگەیاندبوو، کە دانوستانەکانی نێوان نێجیریا و ئێران گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو. کەسێکی ئاگادار لەو بابەتە دەڵێت، هەردوولا رێککەوتنێکی سەرەتایییان واژۆ کردووە، کە رێگە بە تاران دەدات، یۆرانیۆم لە نەیجریا وەربگرێت، بەڵام تا ئێستا ئەم رێککەوتنە یەکلایی نەکراوەتەوە.

مالی فی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفریقا، لەم دواییانەدا سەردانی نێجیریای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی نێجیریا سەبارەت بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران و هاتنی کەرەستەی سەربازیی رووسیا قسەی کرد.

نیجەر بە بەرهەمهێنانی نزیکەی 2020 تەن یۆرانیۆم، لە پلەی حەوتەمی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی جیهان لە ساڵی 2022دا بووە، کە زۆربەی ئەو یۆرانیۆمە هەناردەی فەرەنسا دەکرا.

لە کاتێکدا ئێران بۆخۆی خاوەنی چەندین کانگای یۆرانیۆمە بۆ بەرنامەی ئەتۆمییەکەی، پێدەچێت حکومەت بیەوێت بە قەبارەیەکی پیشەسازی زۆر گەورەتر کار بکات، پێویستی بە بڕێکی زۆر یۆرانیۆم هەیە، بەڵام بە بڕوای شارەزایان، پێدەچێت ئەو وڵاتە کەمی هەبێت و دابینکردنی لە نێجیریاەوە دەتوانێت ئەم بۆشاییە پڕبکاتەوە.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین