ئوسترالیا لەبارەی سزادانی سوپای پاسداران لەناکاو رای خۆی دەگۆڕێت ئێران

نوچەنێت:

کەناڵی سکای نیوزی ئوسترالیا دەڵێت، بەڵگەنامەیەکی دەستکەوتووە، کە حکومەتی ئەم وڵاتە لەبارەی ناساندنی سوپای پاسداران وەک گروپێکی تیرۆریستی، لەناکاو رای خۆی گۆڕیوە.

رۆژی سێشەممە (19/ئادار/2024)، ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، کەناڵی سکای نیوزی ئوستۆرالیا لە راپۆرتێکی تایبەتدا بڵاویکردەوە، کە بەڵگەنامەیەکی دەستکەوتووە، کە دەریدەخات حکومەتی ئوسترالیا هەرچەندە ئامادەبوو سوپای پاسداران وەک گرووپێکی تیرۆریستی بناسێنێت، بەڵام لەناکاو رای خۆی گۆڕیوە.

ئەم گۆڕانکارییە لەناکاوە لە رای حکومەتی ئەو وڵاتە وایکرد لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن، ئەو وڵاتە بەوە تۆمەتبار بکەن، کە لە پاڵ خەڵکەوە نین و ئوستۆرالیەکان دەخاتە مەترسییەوە.

بەپێی پرۆتۆکۆلەکان، بۆ ئەوەی رێکخراوێکی تیرۆریستی بخرێتە ژێر یاسای تاوانەوە، داواکاری گشتی  دەبێت بەیاننامەی هۆکارەکان و فۆڕمی کاندیدکردن ئامادە بکات. بەڵام پێدەچێت لە ماوەی کەمتر لە سێ هەفتەدا بۆچوونی ئیدارەی داواکاری گشتی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

سیناتۆر چەندلەر بە سکای نیوزی گوتووە، حکومەت بیانوو دەهێنێتەوە لە هۆکاری ئەوەی، کە بۆچی سوپای پاسدارانی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن نەکردووە، روون نییە.

سیناتۆر چەندلەر یەکێکە لەو ئەندامانەی ئەو هاوپەیمانییەی کە لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، دوای سەرکوتکردنی ئەو ناڕەزایەتییەکان لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی روویدا، کاتێک لیژنەی ئەنجومەنی پیران بە سەرۆکایەتی ئەو راپۆرتی خۆی سەبارەت بە توندوتیژییەکان لە ئێران پێشکەش کرد داوای لە حکومەت کرد، سوپای پاسداران وەک گرووپێکی تیرۆریستی بناسێنێت.

نزیکەی دە ڕۆژ دوای ئەوەی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا لەگەڵ وەزارەتی داد راوێژیان سەبارەت بە رووداوەکانی ساڵی رابردوو کردووە و وەزارەتی داد بە سیناتۆر چەندلەری راگەیاند، کە ناتوانرێت سوپای پاسداران بخرێتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

کلێر چەندلەر بە سکای نیوزی وت: گومانم هەیە ئەوە یەکێک بێت لەو هۆکارانەی کە حکومەتی ئوسترالیا سوپای پاسدارانی ئێران نەخستۆتە لیستی خۆیانەوە، چونکە ئەوان پێیان وایە، لە رووی هەر پەیوەندییەکەوە ئوستۆرالیا هەوڵی بەڕێوەبردنی لەگەڵ ئێران دەدات، کێشە دروست دەکات.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین