چاوەڕوان دەکرێت لە مانگى رەمەزان سەرۆکى پەرلەمانى عێراق هەڵبژێردرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

غەریب عەسکەرى، پەرلەمانتارى چوارچێوەى هەماهەنگى رایگەیاند، ئەگەر هەیە لە مانگى رەمەزان پرسى هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمان یەکلابکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (19/ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (بەغداد تودەى) بڵاوى کردەوە، غەریب عەسکەرى رایگەیاند، نزیکەى چوار مانگە قەیرانى هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ بۆ پەرلەمان بەردەوام، بەهۆى بەردەوامى ناکۆکی ناو لایەنە سوننەکان هیچ هەنگاوێک نەندراوە، هۆکارەکەشى بۆ نەبوونى یەک کاند دەگەڕێتەوە. 

سەبارەت بە هەوڵەکانیش ئەو پەرلەمانتارە جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، گفتوگۆ و دانووستاندنەکان بەبێ وەستان لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە، دیاریکردنى وادەى دانیشتنەکەش پەیوەستە بە لێتێگەیشتنى کۆتایى نێوان لایەنە سوننەکان.

سەبارەت بە ناکۆکییەکانى ناو هێزە سوننەکان محەمەد عەلى حەکیم چاودێرى سیاسى رایگەیاند، دابەشبوونى سیاسیى لەگەڵ قەیرانى هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ بۆ پەرلەمان درووستبوو، ئەو هەنگاوەش لە پێناو پەکخستنى پڕۆسەى هەڵبژاردنى هەر سەرۆکێکە لە دەرەوەى حزبى تەقەدوم، بەڵام لەوانەشە ئەو هەنگاوە هیچ گۆرانێک لە هەڵبژاردنى سەرۆکى درووست نەکات.

لەکۆتایى ساڵى رابردوو دادگاى فیدڕاڵى مافى ئەندامێتى لە محەمەد حەلبووسى، سەرۆکى پەرلەمان سەندەوە، بەوەش راستەوخۆ لە پۆستەکەى لادرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین