كاسترۆ  واز له‌ پۆستى رابه‌رایه‌تى كۆمۆنیست ده‌هێنێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ڕائۆل کاسترۆ ڕایگەیاند لە پۆستی ڕابەرایەتی حیزبی کۆمۆنیست دەکشێتەوە، دواى رۆژانى ژیانى له‌ زێدى باب و باپیرانى به‌سه‌ر ده‌بات

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دەنگی ئەمریکا" بڵاوی کردەوە، ڕائۆل کاسترۆ لە لێدوانێکدا بۆ کۆنگرەی هەشته‌می حیزبی دەسەڵاتداری کوبا، واتە تاقە حیزبی مۆڵەتپێدراوی ئەو وڵاتە، ئەوە هەواڵەی ڕاگەیاندووە. 
ڕائۆل کاسترۆ کە ٨٩ ساڵ تەمەنیەتی، وتی بەو هەستەوە کە ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە و لە داهاتووی زێدی باوباپیرانی دڵنیایە، خۆی خانەنشین دەکات. 
ڕائۆل برای فیدل کاسترۆ، ڕابەری شۆڕشگێڕی کوبایە و دوای مردنی کاسترۆ دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی بە دەستەوە گرت. 
فیدل کاسترۆ لە ساڵی ١٩٦٥وە تا ٢٠١١ سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمۆنیست و بە دەسەڵاتترین بەرپرسی سیاسیی کۆبا بوو. ڕائۆل کاسترۆ سکرتێری دووەمی ئەو حیزبە بوو و دوای مردنی فیدل بووە سکرتێری گشتیی. 
ڕائۆل کاسترۆ باسی ئەوەی نەکرد کێ جێگای دەگرێتەوە، بەڵام پێشتر پشتیوانی کردبوو لە میگل دیاز-کانل کە لە ساڵی ٢٠١٨وە ببووە جێگری ئەو لە پۆستی سەرۆک کۆماریدا. 
بە دەستلەکارکێشانەوەی ڕائۆل، سەردەمی کاسترۆکان لە کوبا کە لە شۆڕشی ١٩٥٩وە دەستی پێکردبوو، کۆتایی پێ دێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین