سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت دەكات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق سەردانى سەرۆک بارزانى دەکات و دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (19/ئادار/2024) لە سەڵاحەدین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت كرد.

بارەگارى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەكەدا كە د. شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەبوو، "دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی تاوتوێ كران، و جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و دەستووری كرایەوە كە تێیدا مافی سەرجەم پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان زامن بكرێت."

هاوكات لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هە لە کۆبوونوەکەدا باس لە مافە دەستوورییەكانی سەرجەم پێكهاتەكان كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین