سەردانى موقەدا بۆلاى سيستانى پرسيارى زۆرى درووستكردووە وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

سەردانى موقەتدا سەدر بۆلاى عەلى سيستانى بەرجەعى باڵاى شيعە لە عێراق پرسيارى زۆرى درووستكردووە، چاودێرانى سياسيش ئەو سەردانە بەوە شرۆڤە دەكەن كە سيستانى لە كارە سياسييەكانى رەوتى سەدر رازييە.

 رۆژنامەى (شەرقولئەوسەت) لە راپۆرتێكدا تيشك دەخاتە سەر سەردانى موقەتدا سەدر بۆ لاى عەلى سيستانى بەبێ  ئاداگاركردنەوەى پێشوەختە، ياخود هەبوونى هيچ پێشەكيەك، ئەوەش بۆتە هۆى ئەوەى پرسى رۆز درووست بكات و بە سەردانێكى ناڕوون ناودەبرێت.

لاى خۆيانەوە راگەياندنەكانى نزيك لە رەوتى سەدر ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو سەردانەى رێبەرەكەيان بەبۆنەى هاتنى مانگى رەمەزان بووە، بەڵام لە لەلايەكى ديكەوە، مەحموود جەياشى، ئەندامى رەوتى سەدر لێدوانێكى رۆژنامەوانى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو سەردانە، سەردانێكى تايبەت بووە، ئەو لێدوانەى جەيانى پرسيارى زۆرى لەسەر سرووشتى ئەو ديدارە درووست كردووە، كە ئايا تا چەند پەيوەستە بە كاروبارى گشتى عێراق.

بەگوێرەى ئەو ڤيديۆ و و ێنانەى بڵاوكراوەتەوە، موقەدا سەدر دەگاتە شەقامى رەسول كە ماڵى سيستانى لەو شەقامەيە، لەدواى نزيكەى نيو كاتژمێر ئەو شوێنە جێدەهێڵێت.

سەبارەت بەو سەردانە تا ئێستا نووسينگەى عەلى سيستانى هيچ لێدوانى لەسەر ئەو سەردانە و هۆكارەكانى نەداوە.

سەدر لەو سەردانەى ئۆتۆمبێلەكەى باوكى لێدەخوڕێت، كە ئۆتۆمبێلى كۆنە، كاتێك باوكى تيرۆركرا ئەو سەيارەى لێ دەخوڕى، ئەوەش لاى شيعەكان واتاى خۆى هەيە.

بەگوێرەى چەند سەرچاوەيەكى شيعەكان كە بۆ رۆژنامەكە قسەيان كردووە، هەفتەى رابردوو نوورى ماليكى سەركردە لە چوارچێوەى هەماهەنگى چەند پەيامێكى سەركردەكانى گەياندۆتە سەدر بۆ لێتێگەيشتن سەبارە بەگەڕانەوەى ئەو رەوتە بۆ پڕۆسەى سياسى و بەشداريى لە رێگەى هەڵبژاردنەكان.

بەڵام موقەدا سەدر تاوەكوو ئێستا هيچ هەڵوێستێكى لەسەر بڵاوكردنەوەى ئەو زانيارييانە دەرنەبڕيووە، سەبارەت بەو زانيارييانە، عيسام حوسێن، چالاكوانى سياسى لە رەوتى سەدر بەدوورى زانى هيچ نێوەندێگيرييەك ببووبێت، گوتيشى، چوارچێوەى هەماهەنگى هەوڵى راكێشانى سەدر بۆ ناو ململانێى نێوان پارتەكانيان دەدات.

لە لايەكى ديكەوە گرووپەكانى وەتس ئاپى نزيك لە چوارچێوەى هەماهەنگى ئەو وێنانە بڵاودەكەنەوە سەرسوڕمانى خۆيان دەردەبڕن و پرسيار لەسەر ئەو سەردانە دەكەن، كە دەبێت پەيامەكەى چى بێت، ئەوەش لە كاتێدايە شيعەكان سەرقاڵى گفتوگۆن لەسەر هەموارى ياساى هەڵبژاردنەكان و ئامادەسازيى بۆ گەڕانەوەى سەدر بۆ كێبڕكێى سياسى.

چاودێرانى سياسى ئاماژە بەوە دەكەن، لەدواى ئەو سەردانە كەسە نزيكەكانى هەردوولا خۆيان لە گفتوگۆيەك دەبارێزن ببێتە هۆى ئاڵۆزى سەبارەت بەو ديدارەى نێوان سەدر و سيستانى، هەر ئەوەشە تا ئێستا ناڕوونى لاى نەيارەكانى موقتەدا سەدر درووستكردووە.

ئيحسان شەمەڕى، سەرۆكى ناوەندى بيركردنەوەى سياسى رايگەياند، يەكێك لە ئاماژەكانى ئەو سەردانە ئەوەيە كە عەلى سيستانى رازى لە كشانەوەى سەدر لە پڕۆسەى سياسى، كە چوارچێوەى هەماهەنگى نوێنەرايەتى حكومەت دەكات.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى شەمەڕى رايگەياند، ئاماژەى دووەم ئەوەيە سەدر رێژەى پاڵپشتييەكانى زيادى كردووە، كە لەلايەن سيستانييەوە پێشوازى لێ دەكرێت، كە لە كاتێدايە دەرگاى بەڕووى هەموو سياسى و پارتەكان داخستووە، بۆيە ئەو سەردانە بەوە شرۆڤە دەكرێت، سەدر لاى مەرجەعى شيعەكانى عێراق قبووڵكراوە.

سەبارەت بە كاريگەرييەكانيش ئيحسان شەمەڕى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو سەدرانە كاريگەرى لەسەر چوارچێوەى هەماهەنگى دەبێت، بەتايبەت ئێستاش لە هەژموونى رەوتى سەدر لە شەقام دەترسن، بەتايبەت لە ميانەى هەڵبژاردنەكان، هەروەك هەندێك لە سەركردەكانى ناو چوارچێوەى هەماهەنگيش هەست بەوە دەكەن كە لاى سيستانى لەداى ئەو سەردانە كەسى ويستراو نين.

سەرچاوە: ماڵپەڕى شەرقولئەوسەت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین