رێککەوتنى سیاسى تواناى سەرۆک وەزیرانى عێراقى لاوازکردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

بەهۆى هەبوونى رێککەوتنى کوتلە سیاسییەکان و کەمى پاڵشتییەکانى لە دەسەڵات محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق ناتوانێت دەست بۆ دۆسییەکانى گەندەڵى ببات، مامۆستایەکى زاستە سیاسییەکانیش دەڵێت، بەهۆى هەبوونى رێککەوتنى کوتەکان سوودانى ناتوانێت راستەوخۆ بەرەنگارى دەوڵەتى هاوتەریب ببێتەوە، بەڵام پلانێکى بۆ لێدان لەگەڵندەڵى هەیە بەبێ ئەوەى بگاتە ڕووبەڕووبوونەوەى راستەوخۆ لەگەڵ ئەو کوتلانەى پاڵپشتیان دەکەن.

چوارشەممە (20/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (بەغداد تودەى) بڵاوى کردەوە، د.ماهیر عەباسى، مامۆستا لە کۆلێژى زانستە سیاسییەکان، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، گەیشتنى سوودانى لە رێگەى رێککەوتنى سیاسى کوتلە سیاسییەکان بووە، بۆیە ناتوانێت دەست بۆ دۆسیە گەورە و مەترسیدارەکان ببات، کە زیان بەو کولتە سیاسییانە دەگەیێنێت.

سەبارەت بە هەنگاوەکانى سوودانى ئەو مامۆستایە پێى وایە، سوودانى هەنگاوەکانى ئەو ئاراستەیە دەست پێکردووە، فشارى خستۆتە سەریان لە رێگەى ئاشکراکردنى هەندێک لە هێڵەکانى دۆسییە گرنگەکان، بەڵام ئەو دۆسیانە لە سنوورێکى دیاریکراو ماونەتەوە.

ماهیر پێى وایە رووبەڕووبوونەوەى سوودانىى لەگەڵ گەندەڵى لە عێراق پێویستى بە کاتە، دۆخى سیاسیی پێویستى بە سەربەخۆیى و بەهێزبوونى تواناکانى دەوڵەتە لە رێگەى دامەزراوەکان لەوانەش دامەزراوەى چاودێرى و درووستکردنى رایگشتى جەماوەریى، کە پاڵپشت بێت لە بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى، کە ئەوە مەترسیدارترین ئاڵنگەرییە، چونکە هەندێک لە دۆسیانە زیان بە کوتلە و سەرکردەکان دەگەینێت، ئەوەش دۆخى هەندێک شت هەستیار دەکات.

دەربارەى هەوڵەکانى ئاوەدانیش، ماهیر عەباسى دەڵێت، حکومەتى عێراق رووى کردۆتە ئاوەدانى ئەوەش لە پێناو درووستکردنى هیوایەکە لاى خەڵک، هەروەک دەکرێت لێدانێکى پێشوەختەش بێت لە گەندەڵى، کە ترسى لە هیچ لێکەوتەیەکى ناوخۆیى نییە، ئەوەش باشترین بژاردەیە بۆ خۆپاراستن لە هەر قەیرانێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین