کاندیدکردنى دادوەرێکى مسوڵمان ناکۆکى دەخاتە نێوان کۆشکى سپى و کۆنگرێسى ئەمەریکا وەرگێڕان

نوچه‌ نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

بەهۆى دانانى دادوەرێکى مسوڵمان بەشێک لە ئەندامانى کۆمارییەکان لە کۆنگرێس رەخنەى توند لە جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا دەگرن، ئەوەش بە یەکەم دادوەرى مسوڵمان دادەندرێت لە دادگاى تێهەڵچوونەوە.

جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا عەدیل مانگى، کە بەرەگەز پاکستانیە و لە ئەمەریکا دەژیت وەک دادوەر لە دادگاى تێهڵچوونەوە دەستنیشان کرد، ئەندامانى کۆنگرێس رەخنەى توندیان لەو بڕیارەى سەرۆکى وڵاتەیان گرت، بە پاساوى هەبوونى پەیوەندى ئەو دادوەرە بە ناوەندى لێکۆڵینەوەیى یاسى بۆ مسوڵمانانى ئەمەریکا و عەرەب و باشوورى ئاسیا.

ساوس کارۆلاینا و لیندزى گراهام، سیناتۆرى کۆمارییەکان لە لیژنەى دادوەرى لە ئەنجوومەنى پیرانى ئەمەریکا داوایان لە سەرۆکى ئەمەریکا کرد لە کاندیدکردنى مانگى پاشە کشەکشە بکات لە دیاریکردى پۆستى دادوەرێک لە دادگاى تێهڵەچوونەوەى لە شارى ڤیلادڤیا لە ویلایەتى پەنسیلیڤانیا.

گراهام پێى وایە مەترسى ئەو دادوەرە بۆ ئەو پۆستە تەنیا لەسەر کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنى پیران نییە، لە بەرانبەدرا کۆشکى سپى رەخنەى لەو رێگریانە گرت و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە بایدن لە پاڵپشتییەکەى بەردەوام دەبێت.

ئەندرۆ بیتس، گوتەبێژ بەناوى کۆشکى سپى رایگەیاند، مانگى کە لە ئەمەریکا ژیاوە کە سێکى پاکە، بە ئامانجگرتنى هەڵمەتێکى پیس و بێبنەمایە بۆ شێواندنى ناوبانگیەتى، تەنیا لەبەر ئەوەشە دەبێتە یەکەم مسوڵمان وەک دادوەرى تێهەڵچوونەوەى فیدڕاڵى ناوى دەچێتە مێژووەوە.

گوتەبێژەکەى کۆشکى سپى جەختى ئاماژەى بەوەش کرد، پێویستە دیموکراتەکان پاڵپشتى ئەو کارە شایستە و جیاوازانەى سەرۆکى ئەمەریکا بکەن کە بەرێز مانگى بەرجەستەى دەکات، نەک ئەو هێزانەى دەیانەوێت بە زۆر ئەمەریکا بۆ دواوە بکشێنەوە.

تۆڕى قەیرانەکانى دادوەرى مانگى بە دژە سامى تۆمەتبار دەکات، هەروەک هەندێک لە دیموکراتەکانیش پێیان وایە ئەو دادوەرە دژ بە پۆلیسە، کۆمارییەکانیش بەوە تۆمەتبارى دەکەن کە لە ساڵى (2021) لە کۆنفراسێکى ناوەندى ئاسایش و نەتەوە و مافەکان سەر بە زانکۆى رۆتجرز بۆ یاسا بەشداربووە، کە بە بۆنەى هێرشەکانى (20) ساڵەى هێرشەکانى (11) سێپتێمبەر دەنگدانەوەى زۆرى لە ئەمەریکا درووستکرد. لە لایەکى دیکەشەوە لە ماوەى رابردووە بەشداربووە لە کۆنفراسێک، بە ناوى داگیراى توند و توندوتیژى نیشتەجێکردن لە کەرتەکانى فەڵەستین، کە ئەو ناوەندە لەدواى هێرشەکانى حەوتى ئۆکتبەر رێکیخستى بوو.

لە داینسشتنى (13) تشرینى دووەمى ساڵى رابردوو کە تایبەت بوو بە گوێگرتن لە کاندیکردنى مانگى، تۆم کۆتۆن، سیناتۆرى ویلایەتى ئەرکنساه چەند پرسیارێکى لەو پارێزەرە لە هەریەک لە زانکۆى هارڤارد و ئۆکسفۆرد سەبارەت بە هێرشەکانى حەوتى ئۆکتۆبەرکرد.

لەو دانیشتنە مانگى رایگەیاند، هێرشەکانى حەوتى ئۆکتۆبەر ترسناک بوو، جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە ئەندامبوونى لە ئەنجوومەنى راوێژکارى واتاى ئەوە نییە پاڵپشتىیى بێت بۆچوونى بەشداربووانى چالاکییەکانى ئەو ناوەندە و ئەوانەى کارى تێدا دەکەن.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، هێرشکردنە سەر خەڵکى سڤیل کارێکى قێزەونە، من بەرگرى لێ ناکەم، بەرگەى هیچ هەوڵێکى پاساوهێنانەوە یاخود بەرگرى لەو هێرشانەى سەر هاووڵاتیانى سڤیل ناگرم.

سەرەڕاى ئەوەى مانگى پاڵپشتى هەندێک لە سیناتۆرى دیموکراتەکانى هەیە، وەک دیک دۆریین، بەڵام جارێکى دیکە رووبەڕووى رەخنەى ئەوانیش بوویەوە، کاسرین کۆرتیز ماستۆ لە ولایەتى نیڤادا، یەکەم دیموکراتە بە ئاشکرا دژ بە کاندیدکردنى ئەو دادوەرەیە.

ئەو سیناتۆرە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، مانگى لایەندارى بۆ هاوپەیمانى (خێزانەکان لە پێناو دادوەرى) هەیە ئەوەش مایەى دڵەڕاوکێیە، داواى ئازادکردنى ئەو کەسانە دەکات کە بە تۆمەتى کوشتنى پۆلیس حکوم دراون، بۆیە ناتوانم پاڵپشتى ئەو کاندیدبوونە بکەن.

لیژنەى جووەکانى ئەمەریکا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لێپرسینەوە لەگەڵ مانگى بە پاساوى بێبنەما لەسەر بۆچوونەکانى کراوە، سەبارەت بۆچوونى لەسەر ئیسرائیل و تیرۆر و دژە سامى، پێویستە بەرپرسانى هەڵبژێردراو رۆڵى سەرکردایەتى لە هێورکردنەوەى مەترسییەکان دژ بە کەمینە ئاینییەکانى وەک جوو و مسوڵمانەکان بگێڕن، نەک وروژاندنى پرسەکان.

سەرچاوە: ماڵپەڕى حوڕە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین