دەم پارتى رەتى دەکاتەوە پڕۆسەى ئاشتى لە تورکیا دەستى پێکردبێتەوە تورکیە

نوچه‌ نێت

ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی پارتی دیموکراسی و یەکسانی دەم پارتی رایگەیاند، هیچ دانوستاندنێک بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی چارەسەریی لە باکووری کوردستان لەگەڵ تورکیا نییە، دەربارەى گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان گوتی، "ئەگەر گفتوگۆ لەگەڵ ئیمراڵی هەبێت، ئێمە ئاگادار دەبین".

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/ ئادار/ 2024)  گوتەبێژی پارتی دیموکراسی و یەکسانی (دەم پارتی) دەربارەى پڕۆسەى ئاشتى لە تورکیا بە رووداوى رایگەیاند، نەخێر، وەک گوتەبێژی دەم پارتی دەڵێم، هیچ جۆرە دانوستاندنێک لە نێوان ئێمە و دەسەڵات بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ئارادا نییە.
سەبارەت بە دانوستاندن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلانیش جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەگەر شتێکی لەم جۆرە هەبووایە، ئێمەش ئاگاداری دەبووین. دەرگەی ئیمراڵی داخراوە، کەس ناتوانێت هیچ زانیاری و هەواڵێک لە ئیمرالییەوە بەدەستی بگات، بنەماڵەکەی ناتوانن هیچ زانیارییەک وەربگرن. 
سەبارەت بە هەوڵەکانى پڕۆسەى ئاشتیش ئایشەگول دۆغان گوتى، "پرسێکی سەد ساڵەی وەک پرسی کورد بەم شێوەیە چارەسەر نابێت، ئێمە ئەوە دەزانین و ئەوەشمان تاقیکردووەتەوە. ئێمە لە ناویدا ژیاوین، ژیانی هەموو کوردێک بەوشێوەیەیە. چۆنیەتی چارەسەرکردن و رێگەی چارەسەرکردنی دەزانین، بۆچی؟ لەبەر ئەوەی لە ژیانی رۆژانەماندا دەبینین. لە ژیانی رۆژانەماندا ئەنجامەکانی دەبینین. کاتێک کەشێکی دیکە هەبێت، ئێمە دەزانین بایەکە بۆ چییە، کاتێکیش نەبێ دیسانیش هەر دەزانین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین