نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە ناوچەی ئارام لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل دا فراوانتر بکرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی ناکۆکییەکان لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل، پەلنەهاوێشتنی جەنگ بۆ ناو لوبنان، نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیاری فراوانبوونی ناوچەی ئارام دەکەن لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل دا.

ڕۆژی پێنجشەممە (21/ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، لە ڕاپۆرتێکی دا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "هەوڵەکان بەردەوامن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری (1701) ی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەخت دەکەینەوە لە پرسی ئاڵوگۆڕی ڕۆژانە لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل دا".

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند، "بارودۆخەکە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر سەقامگیری لوبنان، ئیسرائیل و ناوچەکە، داوای ڕێوشوێنێکی سیاسی دەکەین بۆ چارەسەرکردنی تەواوی ناکۆکییەکان لەسەر بنەمای بڕیاری (1701)ی نەتەوە یەکگرتووەکان".

سەبارەت بە پرسی ناوچەی ئارام لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل چەند دیپلۆماتکارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن، "ئێمە بە پەرۆشەوە لە دۆخیان دەڕوانین و هۆشداری دەدەن لە بڵاوبوونەوەی ئاڵۆزی زیاتر، پێویستی هەبوونی ناوچەی ئارامی زیاتر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە تاکە چارەسەرە".

هەروەها گوتیشیان، 'هەوڵدەدەن ڕێگەیەک بدۆزنەوە بۆ فراوانکردنی ناوچەی پارێزراو بۆ پاراستنی ئیسرائیل لە هێرشەکانی لوبنان، هەروەها پێویستە وا لە چەکدارە لوبنانییەکان بکرێت زیاتر کار بکەن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی دۆخەکە لە باشووری لوبنان".

دیپلۆماتکاران پێویستی چارەسەرکردنی گرژییەکان بە درێژایی هێڵی شین و ئارامکردنەوەی بارودۆخی ئەمنی و ڕاگرتنی دۆخەکە لە هەردوو لای سنوور بە گرنگ وەسف کرد بۆ ئەوەی ببێتە دەرفەتێک تاوەکو هەزاران ئاوارەی هەردوو لای سنوور بتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین