وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ چارەسەرکردنى دۆخى غەززە گەیشتە سعودیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

لە چوارچێوەى سەردانێکی بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ تاوتوێ کردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ جێنشینی سعوودیە و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (21/ئادار/2014) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن ,وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیە و شازادە فەیسەڵ بن فەرحان, وەزیری دەرەوەی سعودیە کۆبووەتەوە. کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی، "پرسی قەیرانی مرۆیی غەزە و هەوڵەکانی ولاتان بۆ زیادکردنی هاوکارییەکان بۆ فەڵەستینییەکان".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانى لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جەنگی ئیسرائیل و حەماس، دۆخی مرۆیی و دوایین پێشهاتیی جەنگەکە.

فەڵەستینیییەکان بێ هیوا بوونە لە ئەنجامی سەردانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و میکانیزمی کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس یاخود ڕاگەیاندنی ئاگربەست، چونکە جەنگ بەردەوامی هەیە، ڕۆژانە چەندین فەڵەستینی گیان لەدەستدەن و هاووڵاتیانی وڵاتەکە لە دۆخێکی مرۆیی خراپ دا ژیان دەکەن.

دوێنی چوارشەممە (20/3/2024) ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانێکی بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد. دوای سەردانیکردنی سعوودیە، چاوەڕوان دەکرێت سەردانی هەریەک لە وڵاتانی میسر و ئیسرائیلیش بکات. لەوەتەی دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس ئەمە شەشەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایە بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین