نوورى مالیکى ناوەڕۆکى پەیوەندییەکى لەگەڵ سەرۆک بارزانى ئاشکرا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

نوورى ماليكى، سەرۆکى ئیتلافى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، لەگەڵ مەسعوود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان گفتوگۆمان کردووە، هەردوولا هاوڕابووین لەسەر پابەندبوون بە دەستوور، دەربارەى چارەسەرى کێشەکانیش، مالیکى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو کێشانە لە داهاتووێکى نزیک چارەسەر دەکرێن.

ئەمڕۆ هەینى (22/ئادار/2024) ماڵپەڕى (سۆمەرییە نیوز) بڵاوى کردەوە، سەرۆکى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند،  هەمیشە داوام کردووە، پابەند بین بەدەستوور، قسەم لەگەڵ مەسعوود بارزانى کردووە، ئەویش داواى کردووە لە چوارچێوەى دەستوور مامەڵە لەگەڵ دەستوور بکەن. 
سەبارەت بە بەشدارى پارتى دیموکراتى کوردستان لە هەڵبژاردنەکان مالیکى باس لەوە دەکات، مەسعوود بارزانى جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە لە هەڵبژاردنەکان ناکشێنەوە، بەڵکوو چاوەڕوانى تەفسیرکردنى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى دەکەن.
مالیکى لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژە بەوە دەکات، هەندێک کەشێکە هەیە کۆتاییان نایەت، وەک یاساى نەوت و غاز، کە لە (2007) رەوانەى پەرلەمان کردووە، تا ئێستا لە پەرلەمانى عێراقە، دواین پێداچوونەوە بریتییە لەو پێداچوونەوەى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى نەوتى عێراق پێشنیازیان کردووە.

سەرۆکى دەوڵەتى یاسا ئاماژە بەوە دەکات هەندێک لەو بڕیارانەى دەردەچن دژ بە مافەکانى کوردە، بەڵام ناکرێت رۆڵى گەلى کورد پەراوێز بخرێت و نەهێڵدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین