مانگى داهاتوو سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى ئەمەریکا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

نووسینگەى راگەیاندنى محەمەد شیاع سوودانى، لە راگەیێندراوێکدا وردەکارى سەردانى سەرۆک وەزیران بۆ واشتتن ئاشکرا دەکات، کە بڕیارە لە ناوەڕاستى مانگى داهاتوو سەردانەکەى بکات.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (22/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکراى کرد، لە (15) مانگى داهاتوو محەمەد شیاع سوودانى سەردانى واشنتن دەکات و لەگەڵ سەرۆکى ئەمەریکا کۆدەبێتەوە.
لە راگەیێندراوەکەى نووسینگەى محەمەد شبیاع سوودانى هاتووە، ئەو سەردانەى سوودانى لەسەر داواى سەرۆکى ئەمەریکا بووە. 

دەربارەى ناوەڕۆکى سەردانەکەش، هەردوولا گفتوگۆ لەسەر قۆناغى دوایى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ جەنگ دژى داعش دەکەن، بەگوێرەى راگەیێندراوەکە باشترین رێگە بۆ گواستنەوە بۆ هاوبەشى گشتگیر لەنێوان واشنتن و بەغدا لە چوارچێوەى رێککەوتنى ستراتیژیى نێوان هەردوو وڵاتە لە بوارەکانى سیاسى و ئابووریى و دارایى و کلتووریى و فێرکردن و ئەمنییە.

لە راگەیێندراوەکە هاتووە، لەو سەردانە سوودانى و بادین راوێژ لەسەر کۆمەڵێک پرس دەکەن، لەوانەش گرنگترین پرسە ناوچەییەکان و هەوڵەکانى قووڵکردنەوەى سەقامگیرییە لەو ناوچەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین