گۆڤارى ئیکۆنۆمیست: ئیسرائیل تەنیایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

گۆڤارى ئیکۆنۆمیست لە دەستپێکى نووسیوویەتى (ئیسرائیل تەنیا)یە، لەسەر بەرگى پێشەوەى ئاڵایەکى ئیسرائیلى داناوە، کەوتۆتە بەردەم رەشەبایەکى بەهێز.

ئەمڕۆ شەممە (23/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى کردەوە، ئەو بابەتە ئاماژەیە بۆ ئەوەى کە ئیسرائیل رووبەڕووى گۆشەگیرییەکى گەورە بۆتەوە، ئەوەش بۆتە هەڕەش لەسەر ئەو سیاسەتانەى گرتۆتییەبەر.

گۆڤارەکە پێى وایە هەموو کۆڵەگە ئەمنییەکانى ئیسرائیل کە بریتى بوو، لە وەڵامدانەوەى خێرا، هۆشدارى خێرا، سەرکەوتنى یەکلاکەرەوە، لەو جەنگەى ئێستا شکستى هێنا، ئەنجامەکە هەرچییەک بێت، ئەو سیناریۆیە روونە، کە ئیسرائیل چۆتە زۆنگاو و داگیرکردنى هەمیشەیى غەزە.
گۆڤارەکە لە بابەتە سەرەکییەکەى باس لەوەش دەکات، شکستى دانوونستاندنەکان بۆ گەیشتن بە ریککەوتنى ئاگربەست لە غەزە، کە لە قەتەر بەرێوەدەچوو، ئیسرائیل دەخاتە ئاراستەیەکى خراپتر، کە لە ماوەى (75) ساڵى رابردوو، هیچ کاتێک بەو جۆرە نەبووە.
لە بەشێکى دیکەى ئەو بابەتەى گۆڤارى ئیکۆنۆمیست هاتووە، زۆربەى ئیسرائیلییەکان نکۆڵى لەو حەقیقەتە دەکەن، بەڵام لەکۆتاییدا ئەوەى دەبێتە حەقیقەت لێکدانەوەى سیاسییە.ل

لەى هێرشەکانى حەوتى ئۆکتۆرى ساڵى رابردوو کە لایەن چەکدارانى حەماس ئەنجام درا، تا ئێستا سوپاى ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانى بۆ سەر کەر غەزە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین