وەزارەتى نەوتى عێراق راگەيێندراوێكى 11 خاڵى لەسەر راگرتنى نەوتى هەرێم بڵاوكردەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (25/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەيێندراوەكەى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دواى زياتر لە شەش مانگ لە گفتوگۆ و دانوستاندن بەرپرسانى وەزارەتى نەوت لەگەڵ لايەنى توركيا گەيشتنە رێككەوتن بۆ دووبارە بەگەڕخستنەوەى هێڵى رەوانەكردن و چارەسەركردنى كێشە تەكنييەكانى لە ئەنجامى داخستن درووست بوو، حكومەتى ناوەنديش زيانمەندى گەورەى راگرتنى ئەو نەوتەن لەبەر چەندين هۆكارى پەيوەست بە سياسەتى نەوت.
سەبارەت بە هۆكارى بەردەوامى راگرتنى نەوتيش لە خاڵى دووەمى راگەيێندراوەكەى وازەرتى نەوتى عێراق هاتووە، گرنگترين هۆكارى راگرتنى نەوت كۆمپانيا بيانييەكان كە لە بوارى نەوت لە هەرێم كاردەكەن بەگوێرەى ياساى بوودجەى گشتى حكومەتى ناوەندى هيچ بەرهەمێكيان بە رەسمى رادەستى حكومەتى هەرێمى كوردستان نەكردووە، تاوەكوو رەوانە بكرێت.
راگەيێندراوەكەى وەزارەتى نەوتى عێراق جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، حكومەتى ناوەندى وەزارەتى نەوت هەموو هەوڵێكيان خستۆتەگەڕ بۆ نەهێشتنى بەربەستەكان و گەيشتن بە رێككەوتن بۆ دەستپێكردنەوەى هەناردەى نەوت، ئەوەش لە ناوەڕۆكى ژمارەيەكى زۆرى لێدوان و كتابە فەرميى و كۆبوونەوە و بڕيارەكانى بە درێژايى ساڵى رابردوو روون بۆتەوە، دواين كتابى فەرميميان بە ژمارەى (480) لە (18/3/ 2024) بووە، كە داواى رادەستكردنى بەرهەمە نەوتييەكان لە هەرێم دەكات لە ئامانجى رەوانەكردنى، تا ئێستاش وەزارەت سوورە لەسەر رەوانەكردنى نەوت لە رێگەى بۆڕى توركيا عێراق لە نزيكترين كاتدا.
دەربارەى گرێبەستەكانيش وەزارەتى نەوتى عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو گرێبەستانەى لە نێوان كۆمپانياكانى لە هەرێم كاردەكەن لەگەڵ وەزارەتى سامانە سرووشتييەكان كراوە، حكومەتى ناوەندى و وەزارەتى نەوتى عێراق دانيان پێدانەناوە، چونكە پێويستى بە بنەمايەكى دەستووريى و ياسايى درووست هەيە، ئەوەش هەڵوێستى هەموو حكومەتە يەك لەدواى يەكەكان و وەزارەتى نەوت بووە، كە لە بڕيارى ژمارە (59)ى دادگاى فيدراڵى لە (2012) و (110) و لە (15/2/2022) سەرچاوەى گرتووە.لەدواى دەركردنى بڕيارى دادگاى فيدراڵى كە هەموو دەسەڵاتەكان پێوەى پابەند دەبن، هيچ دەرفەتێكى بۆ گفتوگۆ نەهێشتۆتەوە، جگە لە پابەند بوون بەو بڕيار,
سەبارەت بە گرێبەستەكاني لەگەڵ كۆمپانياكان كراوە، لە راگەيێندراوەكە هاتووە، وەزارەتى نەوتى عێراق داواى گرێبەستەكانى لە حكومەتى هەرێم و كۆمپانيا نەوتييەكان كردووە كۆپييەك لە هەموو گرێبەستەكان رەوانە بكەن بە مەبەستى لێكۆڵينەوە و گەيشتن بە گرێبەستى نوێ بەگوێرەى دەستوور و ياسيا و سياسەتى وەزارەت لەگەڵ كۆمپانيا جيهانييەكان بەڵام تا ئێستا ئەو گرێبەستانەمان بەدەست نەگەيشتووە، وەزارەت چرن دەتوانێت پابەندى ئەو گرێبەستانە بێت، كە ئاگادرى نييە و دانيشى پێدا نانێت، ئەوەش پێچەوانەى بڕيارەكانى دادگايە، كە پابەندكەرە.
دەربارەى راگەيێندراوێى کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) دەڵێت، ئەوە دەستوەرانە لە كاروبارى ناوخۆى عێراق، هيچ پەيوەندييەكانى بە كارى ئەو كۆمپانيايانەوە نييە، بەڵكوو ئەو راگەيێندراوە بە سەپێچيەكى ديكەيان دادەندرێت، كە لەگەڵ پرەنسيپى نيەتباشى و بنەماكانى كارى وەبەرهێنان دەرەكى ناگونجێت.
وەزارەتى نەوتى عێراق جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، بە رێنمايى حكومەت پابەندە بە بەگەڕخستنى هەموو هەوڵەكانى بۆ چارەسەركردنى ئەو ناكۆكيانە و دەستپێكردنى هەناردەى نەوت لە رێگەى بۆڕى عێراق توركيا، لەسەر ئەو كۆمپانيا بيانيانەش كە خواستى كاركردنيان لە عێراق هەيە رێز لە سەروەريى و ياسا و بڕيارەكانى دادگاى عێراق بگرن و لەبرى دەست لە كاروبارى سەروەرى سياسەتى دەرەوەى عێراق، خۆيان لەگەڵ دۆخەكە بەگوێرەى ئەوە بگونجێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment