ڕووسیا هەوڵى گەڕاندنەوەى سزای لە سێدارەدان دەدات بۆ تیرۆریستان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دوای هێرشێکی چەکداری بۆ سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە ڕووسیا، ئەندامانی باڵای پوتین و پارتە هاوپەیمانە نزیکەکانی داوای گەڕانەوەی سزای لە سێدارەدان بۆ تیرۆریستان دەکەن.

ڕۆژی دووشەممە (25/ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، "ئەگەرچی لە ساڵانی (1990)کانەوە سزای لە سێدارەدان نەماوە، بەڵام بەهۆی هێرشە چەکدارییە تیرۆریستییەکەی سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لەو وڵاتە، ئەندام و پارتە نزیکەکانی پوتینی سەرۆکی ڕووسیا داوا دەکەن سزای مەرگ واتا لە سێدارەدان بۆ تیرۆریستان بگەڕێندرێتەوە".

ڤلادیمێر ڤاسیلیێڤ، سەرۆکی پارتی فەرمانڕەوای ڕووسیای یەکگرتوو ڕایگەیاند، "ئێستا بۆچوونی جیاواز هەیە دەربارەی سزای لە سێدارەدان بۆ تیرۆریستان و بە دڵنییایەوە کاری لەسەر دەکرێت، دەگەینە ئەنجامێك کە بە دڵی هاووڵاتیانی وڵاتمان بێت".

یوری ئەفونین، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش لە دۆمای دەوڵەت جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، "پێویستە سزای لە سێدارەدان جێبەجێ بکرێت بۆ کوشتنی تیرۆریستان و لەناوچوونیان".

ڤیاچێسلاڤ ڤۆلۆدین، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی و سەرۆکی دۆما دەڵێت، "تیرۆریستان تەنیا لە تۆڵەکردنەوەی مەرگ بەرانبەر مەرگ تێدەگەن و پێوستە سزای مەرگیان بەسەر دا جێبەجێ بکرێت".

ڕۆژی هەینی (22/3/2024) هێرشێکی چەکداری کرایە سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە ڕووسیا چەندین کوژران و برینداری لێکەوتەوە، ڕێکخراوی تیرۆریستانی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین